هەولێر دووەم یاریشی نەبردەوە و بە قاسم دۆڕا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەولێر دووەم یاریشی نەبردەوە و بە قاسم دۆڕا

 

یانەی قاسم یەكەمین دۆڕانی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق توشی هەولێر كرد كاتێك لەسەر یاریگای كوت بەدوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لێی بردەوە.

میسۆكۆ ئۆلمۆ لەخولەكی 15 گۆڵی پێشكەوتنی بۆ قاسم تۆمار كرد، پاشان شێركۆ كەریم لەخولەكی 20 گۆڵی بەرامبەری تۆمار كردەوە، گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

لەخولەكی 64 حارس حاتەم گۆڵی دووەمی بۆ یانەی قاسم تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش قاسم بردنەوەی دووەمی لەسەریەكی بەدەستهێناو بووە خاوەنی شەش خاڵ و هەولێریش توشی یەكەمین دۆران بوو یەك خاڵی هەیە.

 

هه‌واڵی گرنگ