خولی ئەستێرەكانی عێراق..دێربی بادینان بەبێ گۆڵ كۆتایی هات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خولی ئەستێرەكانی عێراق..دێربی بادینان بەبێ گۆڵ كۆتایی هات

 

دێربی بادینان لە گەڕی سێیەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق لە نێوان دهۆك و زاخۆ لەسەر یاریگای دهۆك بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆر بە ، بەرامبەر بوون كۆتایی هات.

لە یارییەكەدا یاریزانانی هەردوو یانە دەرفەتی تۆمار كردنی گۆڵیان بۆ رێككەوت لە قۆستنەوەی دەرفەتەكان سەركەوتوو نەبوون و یارییەكە بەیەكسان بوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.

ئەمە یەكەمین بەرامبەر بوون بوو، بۆ یانەی دهۆك دوای دوو بردنەوە بە حەفت خاڵ پلەی سێیەمی گرتوەو دووەمین بەرامبەر بوونیش بوو بۆ زاخۆ، دوای یەك دۆرانیش بە دوو خاڵ پلەی 17می گرتوە.

لە یارییەكانی تری ئەم گەڕە كەربەلا و نەفتی بەصرە بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوون، حدوود بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە نەفتی بردەوە، لە یارییەكی تردا نەفتی میسان بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە تەڵەبەی بردەوەو ئەحمەد سەلاحیش بە فەرمی بووە راهێنەری تەڵەبە.

 

هه‌واڵی گرنگ