هەڵبژاردەی عێراق ئامادەكاری بۆ پاڵاوتنی جامی جیهانی دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەڵبژاردەی عێراق ئامادەكاری بۆ پاڵاوتنی جامی جیهانی دەكات

 

هەڵبژاردەی عێراق بەسەرپەرشتی خیسۆس كاساسی ئیسپانی دەستی بە مەشق و ئامادەكاریكرد وەك ئامادەكاری بۆ پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی 2026 و پاڵاوتنی جامی ئاسیای 2027 كە بریارە دوو یاری ئەنجام لە 16 و 21 ئەم مانگە بەرامبەر ئەندەنوسیا و ڤێتنام.

لە ئێستادا یاریزانەكانی خولی ناوەخۆ بەشداری لە مەشق و راهێنانەكان دەكەن و بریاریشە یاریزانە پیشەگەرەكان پەیوەندی بە تیپەكە بكەن.

ئێوارەی یەكەشەممە یاریزان ئەحمەد عەلی لە یانەی روانی فەرەنسی پەیوەندی بە مەشقەكان كرد.

بریاریشە ئەمرۆ دووشەممە حوسێن عەلی و یوسیف ئەمین و ئوسامە ڕەشید و فرانس زیا و عەلی حەمادی پەیوەندی بە تیپەكە بكەن.

رۆژی سێ شەممەش هەریەك لە باشانگ عەبدولا و دانیلۆ سەعید و رێبین سۆلاقا و ئەمیر عەماری و میرخاس دۆسكی پەیوەندی بە تیپەكە دەكەن.

دوێنێ بەیانیش هەڵبژاردەی ئەندەنوسیا گەیشتە بەصرە بۆ ئەنجامدانی یاری بەرامبەر عێراق.

 

هه‌واڵی گرنگ