كاساس : شەو و رۆژ كاردەكەین بۆ گەیشتن بە خەونی گەیشتنی عێراق بۆ مۆندیال
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كاساس : شەو و رۆژ كاردەكەین بۆ گەیشتن بە خەونی گەیشتنی عێراق بۆ مۆندیال

 

جیسوس كاساس، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق پشتڕاستی كردەوە كە ئەو پێكانە زۆرانەی لەبەرچاو گرتووە كە دیارترین یاریزانەكانی تووشی بوون پێش ئەوەی ڕووبەڕووی ئەندەنوسیا ببێتەوە.

كاساس لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی وتی: هەر تیپێك تایبەتمەندی هاوشێوەی هەیە، دیارترینیان ئەوەیە كە یاریزانی پیشەگەریان هەیە لە ئەوروپا، ئەمە جگە لەوەی لەم دواییانەدا ئاستی یاریزانی بەرامبەر بەرزبووەتەوە و ئەنجامە باشەكانیان بەدەستهێناوە.

هەموو ڕاهێنەرێك نایەوێت پێكان لەناو تیپەكەیدا هەبێت، هیوادارین هەمووان بەم زووانە چاكببنەوە، بەڵام ئێمە لە سەرەتاوە ئەوەمان لەبەرچاو گرت.

لەسەر ئەم بنەمایە (25) یاریزان بانگهێشت كران بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر حاڵەتێكی لەناكاو، وەك ئەوەی لەگەڵ پێكانەكانی یاریزانەكانمان ڕوویدا، و هەست دەكەین كە ئامادەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەكە، هەروەها دەستپێكردنێكی سەركەوتوو دەبێت بۆ ئێمە."

من بەڵێن بە هیچ كەسێك نادەم، چونكە بابەتەكە بەتەنها بەند نییە بە منەوە ، توخمگەلێكی دیكەش هەن كە یارمەتی هەموومان دەدەن بۆ ئەوەی كاریگەر بین لە بەدەستهێنانی ئەنجامی ئەرێنی، بەڵێنتان پێدەدەم زۆر كاربكەین، هەركەسێك سەیری كارەكانمان بكات دەبینین كە تەنانەت تیمی تەكنیكیش تا نیوەی شەو كاردەكات بۆ ئەوەی بگەینە ئامانجەكانمان ، ئەنجامەكان ئەرێنین”.

هیوادارم بارانەكە بەقەد ئەو بارانە نەبێت كە لە یارییەكەی سعودیە لە جامی كەنداودا باری، چونكە لەڕووی تەكنیكییەوە كاریگەری دەبێت، بەڵام پێشبینی دەكەین شێوازی پلان بۆ داڕێژراوی خۆمان بگرینەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەندەنوسیا.

شتێكی ئاساییە، هەندێك لە یاریزانەكان مەیلیان هەیە پێگەی سەرەتایی خۆیان بگۆڕن بەهۆی چەند هۆكارێكەوە، بەتایبەتی لە ناوچەی بەرگری، كاتێك هەست بەم جۆرە دەكەن، چونكە عەلی عەدنان لە ئێستادا تایبەتمەندییەكی هەیە كە وای لێدەكات لە دڵی بەرگریدا یاری بكات.

هه‌واڵی گرنگ