ئەمرۆ هەولێر لەكلاسیكۆ رووبەرووی زاخۆ دەبێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ هەولێر لەكلاسیكۆ رووبەرووی زاخۆ دەبێتەوە

 

هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ لە خراپترین دۆخیان لەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق لە دێربی كوردستان لەسەر یاریگای هەولێر رووبەرووی یەكتر دەبنەوە.

هەولێر ئەم وەرزەی زۆر بە خراپی دەستپێكردووە تا ئێستا خاوەنی تەنها چوار خاڵەو پلەی 18می ریزبەندی گرتوە.

هەولێر لەم وەرزە لە چوار یاری یەك بردنەوەو یەك بەرامبەر بوون و دوو دۆرانی هەیە، تیپەكە نەیتوانیوە ئاستێكی وا پێشكەش بكات هاندەران دڵیان پێی خۆش بێت، لە ئێستادا عەباس عوبێدی راهێنەر و یاریزانەكان لەهەوڵدان چارەسەر بۆ كەم و كوڕییەكان بدۆزنەوەو ئەنجامەكانی تیپەكە بەرەو باشی ببەن و یاری زاخۆش بكەنە دەسپێكی هەڵسانەوە.

هەولێر چوار گۆڵی تۆمار كردووەو پێنج گۆڵیشی لێ تۆمار كراوە، لەم یارییەشدا پێناچێت ئەركی ئاسان بێت.

هەرچی یانەی زاخۆیە ئەنجامەكانی لە هەولێر باشترنیە ، ئەم یانەیە بەسەرپەرشتی تەلال بلوشی قەتەری خاوەنی تەنها سێ خاڵەو پلەی 19می پێشكۆتایی ریزبەندی گرتوە.

زاخۆ هاوشانی نەفتی وەسەت تاكە دوویانەی ئەم وەرزەن تا ئێستا تامی بردنەوەیان نەكردووە.

زاخۆ سێ بەرامبەر بوون و یەك دۆرانی هەیە،تیپەكە دوو گۆڵی تۆمار كردووەو سێ گۆڵیشی لێ تۆمار كراوە.

هاندەرانی زاخۆ بە تامەزرۆی بردنەوەن و راهێنەریش متمانەی بە یاریزانەكان هەیە ڕێگای راست بۆ سەركەوتن بدۆزنەوە.

زاخۆ لەدواین پێنج سەردانی بۆ یاریگای هەولێر لەخولی نایابی عێراق، ئەنجامی باش و دڵخۆشكەری بەدەستهێناوە، یەك بردنەوەو سێ بەرامبەر بوون و یەك دۆرانی هەیە، دۆرانەكەشی لە وەرزی رابردوو بوو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك، بۆیە یاریزانەكان متمانەیان هەیە بتوانن ئەمجارەش ئەنجامێكی باش تۆمار بكەن بەتایبەتی دۆخی هەولێریش وەك پێویست نیە.

بۆ ئەم یارییە ئاسۆ رۆستەم دەگەڕێتەوە بەشداریكردن لەگەڵ یانەی هەولێر پاش ئەوەی لەگەڕی رابردوو بەرامبەر شورتە نەیتوانی بەشداری بكات بەهۆی ئەوەی لە گرێبەستەكەی بڕگەیەك هەیە رێگری لە بەشداریكردنی دەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ