خولی ئەستێرەكانی عێراق..زاخۆ دێربی كوردستانی لە هەولێر بردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خولی ئەستێرەكانی عێراق..زاخۆ دێربی كوردستانی لە هەولێر بردەوە

 

زاخۆ یەكەمین بردنەوەی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق بەدەستهێناو لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەگەڕی پێنجەم دێربی كوردستانی لەهەولێر بردەوە بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر.

گێمی یەكەم بەیەكسان بوونی هەردوو یانە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، لەخولەكی 63 موهەیمین سەلیم مەلاخ بەلێدانی سەر گۆڵی یەكەمی زاخۆی تۆمار كرد،دوای پێنج خولەكی تر پاتریك مارسیلینۆ گۆڵی دووەمی زاخۆی بەلێدانی سەر تۆمار كرد، یارییەكەش بەم دوو گۆڵە كۆتایی هات و هەولێر توشی سێیەمین دۆران بوو،بەم بردنەوەیەش زاخۆ بووە خاوەنی شەش خاڵ پلەی 11می ریزبەندی گرتوەو هەولێریش بە چوار خاڵ پلەی 17می ریزبەندی گرتوە.

لە یارییەكانی تردا نەفت و كەرخ بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوون،كەربەلا و حدوودیش بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوون.

 

هه‌واڵی گرنگ