ئەمرۆ هەولێر قورسترین تاقیكردنەوەی بەرامبەر جەوییە دەبێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ هەولێر قورسترین تاقیكردنەوەی بەرامبەر جەوییە دەبێت

 

یانەی هەولێر دوای بردنەوەی لە گەڕی رابردوو بەرامبەر نەفتی وەسەت ، لە تاقیكردنەوەیەكی زەحمەت لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی قوەجەوییە دەكات.

یانەی جەوییە یەك هەفتە دەبێت لە شاری هەولێرە پاش ئەوەی لە دووشەممەی رابردوو لە یانەپاڵەوانەكانی ئاسیا دوای نیاری قۆناغی كۆمەڵەكانی بەرامبەر بە یانەی ئەجمیكی ئۆزبەكستانی ئەنجامدا نەگەرایەوە شاری بەغداد و ئامادەكاری درێژەپێدا بۆ یاری بەرامبەر هەولێر.

جەوییە لە ئێستادا خاوەنی 13 خاڵەو پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتوەو بەڵام دوو یاری دواخراویشی هەیە.

جەوییە ئەم وەرزە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە، ئەم یانەیە سەرەرای ئەوەی لە قۆناغی كۆمەڵەكانی یانەپاڵەوانەكانی ئاسیا ماڵئاوایی كردووە بەڵام یانەكە توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات، یانەی جەوییە لەخولی ناوەخۆش لەو پێنج یارییەی ئەنجامیداوە چوار بردنەوەو یەك بەرامبەر بوونی هەیە، تاكە یانەیە تا ئێستا لەخولەكە توشی هیچ دۆرانێك نەهاتووە.

هێرشبەرانی هەشت گۆڵیان تۆمار كردووەو چوار گۆڵیشیان لێ تۆمار كراوە، ئەم تیپە خاوەنی چەندین یاریزانی بەتوانایە لەوانەش عەلی جاسم و ئیبراهیم بایش و محمد قاسم و سعد عبدالامیر و ئەیمەن حوسێن و موهەنەد عبدالرحیم كەرار و چەندین یاریزانی پیشەگەر بەسەر پەرشتی راهێنەر ئەیوب ئۆدیشۆ، پێشبینی دەكرێت یانەی هەولێر توشی زەحمەتی زۆر بكەنەوە.

هەرچی یانەی هەولێرە لە گەڕی رابردوو دووەمین بردنەوەی لەم وەرزە بەدەستهێناو بە كۆكردنەوەی حەفت خاڵ پلەی 14می ریزبەندی گرتوە، لەگەڕی رابردوو ئەمجەد رازی بەو گۆڵەی تۆماریكرد بووە گۆڵكاری مێژویی خولەكە بە تۆمار كردنی 178 گۆڵ ، هەولێر لەم وەرزە دوو بردنەوەو یەك بەرامبەر بوون و چوار دۆرانی هەیە، یانەكە پێویستی بە ئەنجامێكی باش هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت متمانەی زیاتری بۆ بگەرێتەوەو ركابەری بكات لە ریزبەندی یانەكان بچێتە پێشەوە.

یاریزانانی هەولێر لەم وەرزە پێنج گۆڵیان تۆمار كردووەو هەشت گۆڵیشیان لێ تۆمار كراوە، عەباس عوبێدی راهێنەر باش دەزانێت ئەركی تیپەكەی ئاسان نیە كار بۆ ئەوەی دەكات بە پلانێكی باش ئەم یارییە ئەنجام بدات و سەركەوتن بۆ تیپەكەی بەدەست بهێنێت.

لە یارییەكی تردا یانەی تەڵەبە لەسەر یاریگای زەورا میوانداری مینا دەكات، تەڵەبە دوای دەستبەكاربوونی ئەحمەد سەلاحی راهێنەر ئەنجامەكانی بەرەو باشی چووەو لەگەڕی رابردوو سێیەمین بردنەوەی لەسەریەكی تۆمار كردوو یانەكە بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ پلەی چوارەمی ریزبەندی گرتوە، تەڵەبە هەوڵ دەدات لەم یارییەشدا بردنەوە تۆمار بكات تا لە ریزبەندی یانەكان زیاتر بچێتە پێشەوە، هەرچی مینایە بە كۆكردنەوەی حەفت خاڵ پلەی 16می ریزبەندی گرتوەو لەگەڕی رابردووش لە نەجەفی بردەوەو كار بۆ ئەوە دەكات لەم یارییەشدا ئەنجامێكی باش تۆمار بكات.

 

هه‌واڵی گرنگ