بۆ چوارەم یاری لەسەر یەكتر ، دهۆك نەیبردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ چوارەم یاری لەسەر یەكتر ، دهۆك نەیبردەوە

 

دهۆك درێژەیدا بەئەنجامە خراپەكانی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق و بۆ چوارەمین یاری لەسەریەك نەیتوانی بردنەوە تۆمار بكات.

لەم گەرەشدا لەسەر یاریگای خۆی دهۆك میوانداری نەفتی كرد لە یارییەكەش هەردوو یانە بەبێ گۆڵ بەرامبەر بوون و یاریزانانی هەردوو یانە دەرفەتی تۆماركرنی گۆڵیان لەدەستدا، بەم ئەنجامەش دهۆك بە 12 خاڵ پلەی نۆیەمی ریزبەندی گرتوەو نەفتیش بە 13 خاڵ پلەی حەفتەمی گرتوە.

یانەی نەورۆزیش لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە ئەنجامە باشەكان بەردەوامەو چوارەمین بردنەوەی لەم وەرزەدا تۆمار كردوو لە بەصرا، بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە نەفتی بەصرەی بردەوە، تاكە گۆڵی بردنەوەش لەلایەن محمد سامی لەخولەكی 19 بە لێدانی سزا تۆمار كرا، نەورۆز ئەنجامەكانی دەرەوەی یاریگای خۆی لە ئەنجامی یاریگای خۆی باشترە، بەم بردنەوەیەش نەورۆز بووە خاوەنی 14 خاڵ پلەی چوارەمی ریزبەندی گرتوەو نەفتی بەصرەش بە هەشت خاڵ پلەی 17می ریزبەندی گرتوە.

یانەی شورتەش بەشێوەیەكی كاتی پێشەنگی خولەكەی وەرگرت، پاش بردنەوەی لە حدوود بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر.

سجاد جاسم محمد لەخولەكی 10 گۆڵی یەكەمی بۆ شورتە تۆمار كرد ، دوای دوو خولەكی تر ئیدریسا نیانگ گۆڵی دووەمی شورتەی تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

لەگەڵ دەستپێكردنەوەی گێمی دووەم بە 10 خولەك یزن عرب بەكارتی سور لەشورتە كرایە دەرەوەی یاریگا،لەخولەكی 74 ئیدریسا نیانگ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی شورتەی تۆمار كرد، دواین گۆڵیش بۆ شورتە لەلایەن عبدالمجید بوبەكر لەخولەكی 93 تۆمار كرا، بەم بردنەوەیەش شورتە بووە خاوەنی 19 خاڵ بەشێوەیەكی كاتی بەجیاوازی گۆڵ پێشەنگی لە قوەجەوییە وەرگرت.

لەدواین یاریش تەڵەبە دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا دوای بەرامبەر بوونی لەگەڵ نەفتی وەسەت بەبێ گۆڵ، هەرچەندە لەخولەكی 66 نەفتی وەسەت كۆفی بیوای بەكارتی سور كرایە دەرەوەی یاریگا بەڵام تەڵەبە سەركەوتوو نەبوو لە قۆستنەوەی هەلەكان و یارییەكەش بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، بەم ئەنجامەش تەڵەبە بە كۆكردنەوەی 14 خاڵ پلەی پێنجەمی گرتوەو نەفتی وەسەتیش بە چوار خاڵ پلەی كۆتایی ریزبەندی گرتوە.

 

هه‌واڵی گرنگ