ئەمڕۆ لاوانی عێراق و سعودیە لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی فیدراسیۆنی ڕۆژئاوای ئاسیا ڕووبەڕووی یەكدەبنەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 7:30 هەڵبژاردەی لاوانی عێراق ڕووبەڕووی لاوانی سعودیە دەبێتەوە، لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی فیدراسیۆنی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ خوار 17 ساڵان.
یارییەکە لە یاریگای ئەلسەعدە لە شاری سەڵاڵەی عومان بەڕێوەدەچێت بەڕێوەدەچێت.
لە یاریەكەدا کازم زیا ئهستێرهى هەڵبژاردەی لاوانى عێراق ئامادهنابێت، چونکە لە پشکنینە پزیشکییەکان پێکانێکی ئێسکی قاچی ڕاستی پشتڕاستکرایەوە، ئەمەش وایکردووە کە نەتوانێت بەشداری لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانیدا بکات بەرامبەر هاوتا سعودییەکەی.