نەورۆز و نەفتی میسان بەدوو گۆڵ بەرامبەر بوون
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نەورۆز و نەفتی میسان بەدوو گۆڵ بەرامبەر بوون

 

لەخولی ئەستێرەكانی عێراق یانەی نەورۆز بە خاڵێكی گرنگ گەرایەوە كاتێك بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەكیان لەگەڵ نەفتی میسان بەرامبەر بوون.

عەلائەدین دالی لەخولەكی 34 بەلێدانی سزا گۆڵی یەكەمی بۆ نەفتی میسان تۆمار كرد ، بەر لەكۆتایی گێمی یەكەمیش بە دوو خولەك رامی وەسمانی بە یانەی نەفتی میسان بەكارتی سور كرایە دەرەوەی یاریگا و لەخولەكی 45 بەلێدانی سزا ئەحمەد سعید گۆڵی بەرامبەری بۆ نەورۆز تۆمار كردەوە، گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

لەخولەكی 63 مرتەزا هەدیب بەكارتی سور لە یانەی نەورۆز كرایە دەرەوەی یاریگا،لەخولەكی 71 عەلائەدین دالی بەلێدانی سزا گۆڵی دووەمی بۆ نەفتی میسان تۆمار كرد،دوای شەش خولەك لەم گۆڵە ئیبراهیم تۆمیوا گۆڵی بەرامبەری بۆ نەورۆز تۆمار كردەوە،دوای دوو خولەكی تر وەلی كەریمی راهێنەری یانەی نەورۆز بەكارتی سور كرایە دەرەوەی یاریگا و یارییەكەش بەیەكسان بوون بەدوو گۆڵ بۆ هەرلایەكیان كۆتایی هات، بەم ئەنجامەش نەفتی میسان بە 17 خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتوەو نەورۆزیش بە 15 خاڵ پلەی چوارەمی ریزبەندی گرتوە.

 

هه‌واڵی گرنگ