قوەجەوییە گەرایەوە پێشەنگی خولی ئەستێرەكانی عێراق پاش ئەوەی لەسەر یاریگای كوت بە زەحمەت لەگەڕی 10می خولەكە بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە دهۆكی بردەوە.
تاكە گۆڵی بردنەوەی قوەجەوییە لەلایەن ئەیمەن حوسێن لەخولەكی 26 بەلێدانی سزا تۆمار كرا، ئەمەش گۆڵی ژمارە هەشتی ئەم یاریزانە بوو لەگەڵ عەلائەدین دالی هێرشبەری یانەی نەفتی میسان پێشەنگی گۆڵكارانیان گرتوە.
سەرەرای ئەوەی دهۆك هەوڵیدا ئەنجامەكە بەرامبەر بكاتەوە بەڵام لە هەوڵەكانی سەركەوتوو نەبوو، بەم بردنەوەیەش قوەجەوییە بووە خاوەنی 25 خاڵ پلەی یەكەمی وەرگرتەوەو یارییەكی دواخراویشی ماوە، دهۆكیش چوارەمین دۆران بوو توشی بوو بە 12 خاڵ پلەی نۆیەمی گرتوە.