چوار یاریزانی كورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق كران
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چوار یاریزانی كورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق كران

 

ستافی راهێنەرانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بڕیاریاندا سێ یاریزانی پیشەگەر بانگهێشت بكەن بۆ بەشداریكردن لە كەمپی ئامادەكاری بەسرە، لەگەڵ یاریزانانی خولی ناوەخۆیی، چونكە لەم گربوونەوەیە هیچ یارییەكی دۆستانە ئەنجام نادەن و خۆیان بۆ كۆتاییەكانی جامی ئاسیای 23 ساڵان ئامادە دەكەن كە بریارە مانگی نیسانی داهاتوو لە قەتەر كۆتاییەكانی ئەنجام بدرێت.

ستافی تەكنیكی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی بانگهێشتی 30 یاریزانیان كرد بۆ بەشداریكردن لە كەمپەكە، كە لە 2 تا 10ی مانگی داهاتوو لە پارێزگای بەسرە بەڕێوەدەچێت.

پیشەگەرەكان بریتین لە یوسف ئیمام و ئادەم ڕەشید و مونتەزیر محەمەد كنوش كە لە خولەكانی سوید و دانیمارك و ئێران یاری دەكەن.

بڵند ئازادیش بەهۆی پابەندی بە یاریكردن لەگەڵ یانەكەی بانگهێشت نەكراوەو ئەلیكساندەر ئۆراهاش بەهۆی پێكانەوە بانگهێشت نەكراوە.

چوار یاریزانی كوردیش بانگهێشت كراون كە بریتین لە عەبدولرەحمان زەید و سیابەند عەگید و ئاكۆ حوزێر و هەڵۆ فایەق.

 

هه‌واڵی گرنگ