قوەجەویە بردییەوە و زەوراش یەكسانبوو
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قوەجەویە بردییەوە و زەوراش یەكسانبوو

 

یانەی قوەجەوییە شوێنی خۆی لە پێشەنگی یانەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق باشتركرد كاتێك توانی لەسەر یاریگای نەجەفی نێودەوڵەتی بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە نەجەف بباتەوە.

جەوییە بردنەوەی نۆیەمی بوو لەم وەرزە بەدەستیهێنا، تاكە گۆڵی بردنەوەش لەلایەن ئەیمەن حوسێن بەلێدانی سزا لەخولەكی 10می كاتی بەفیرۆچووی گێمی یەكەم بەلێدانی سزا تۆمار كرا،بە تۆمار كردنی ئەم گۆڵەش ژمارەی گۆڵەكانی بوو بە 10 گۆڵ بە تەنها لە پێشەنگی ریزبەندی گۆڵكارانی خولەكە دێت.

بەهۆی نارەزایی هاندەرانی یانەی نەجەف لە هەژماركردنی لێدانی سزاكە و هەڵدانی یاری ئاگرین بۆ ناو یاریگا زیاتر لە 10 خولەك یارییەكە وەستا، بەم بردنەوەیەش یانەی قوەجەوییە لە پێشەنگی یانەكان بووە خاوەنی 30 خاڵ،هەرچی نەجەفە پێنجەمین دۆڕان بوو لەم وەرزە توشی بوو بە 13 خاڵ پلەی 14می ریزبەندی گرتوە.

یانەی زەوڕاش لەسەر یاریگای خۆی دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا كاتێك لەگەڵ نەفت بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوون.

گۆڵەكەی زەورا لەلایەن كۆلینیس ئۆباری لەخولەكی 10 تۆمار كرا ، یانەی نەفتیش گۆڵی بەرامبەری لەلایەن سامسۆن كاری لەخولەكی 37 تۆمار كردەوە،یارییەكە لە كەشێكی سارد بەرێوەچوو یاریزانانی هەردوو یانە چەندین دەرفەتی ئاسانیان لەدەستداو هەردوو گۆڵپارێز جەلال حەسەن و عەلی یاسین ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردوو ، یاریزانانی یانەی زەورا كریستۆڤەر و حەسەن عەبدولكەریم و ئۆباری دەرفەتەكانیان لەلایەن گۆڵپارێزی نەفت پوچەڵكرانەوە.

گۆڕانكاری لە هێڵی بەرگری لەلایەن راهێنەری نەفت باسم قاسم سەركەتوو بوو تا تیپەكەی بتوانێت خاڵێك بەدەست بهێنێت، بەم ئەنجامەش زەورا بە 23 خاڵ پلەی سێیەمی گرتوەو نەفتیش بە 15 خاڵ پلەی 11می ریزبەندی گرتوە.

 

هه‌واڵی گرنگ