میلان خۆی گەیاندە قۆناغی هەشتەمی جامی یانەكانی ئیتاڵیا پاش بردنەوەی لە كالیاری بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك.
لە گێمی یەكەم میلان بە دوو گۆڵ پێشكەوت، هەردوو گۆڵەكەش لەلایەن لۆكا یۆڤیچ لەخولەكەكانی 29 و 42 تۆمار كران.
لەگەڵ دەستپێكردنەوەی گێمی دووەمیش بە پێنج خولەك شاكا تراوری گۆڵی سێیەمی میلانی تۆمار كرد، تاكە گۆڵەكەی كالیاری لەلایەن پاوڵۆ ئەتزی لەخولەكی 87 تۆمار كرا، لەكۆتا خولەكیش رافائیل لیاو گۆڵی چوارەمی بۆ میلان تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش میلان گەیشتە قۆناغی هەشتەمی جامی ئیتاڵیا.