خیسۆس کاساسی ئیسپانی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق ڕایگەیاند، یاریزانەکانی ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد، سەرەڕای دۆڕانی تیپەكەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی كۆریای باشوور.
کاساس لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای یارییەکە وتی: ڕووبەڕووبوونەوەکە بۆ ئێمە بەسوود بوو، لەڕووی چاودێریکردنی یاریزانەکانمانەوە، و دەرفەتدان بە بەشێکیان... من ستایشی ئاستی یاریزانان و یاریزانە سەرەکییەکان و یاریزانە یەدەگەکان دەکەم، چونکە یارییەکی باشیان بەرامبەر ڕکابەرێکی بەهێز ئەنجامدا”.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە ڕازین بە ئەنجامدانی یەک یاری دۆستانە چونکە کات سنووردارە، لە ڕۆژانی داهاتووشدا سەرنج دەخەینە سەر زیادکردنی ماوەی ڕاهێنانەکان لێرە لە ئەبوزەبی، هەروەها هەوڵ دەدەین تا دەتوانین لایەنە تەکنیکیەکان لەراهێنانەكان جێبەجێ بكەین".