جه‌وله‌ی شه‌شه‌م له قۆناغی یه‌كه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دراو له به‌هێزترین یاری كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ، یانه‌ی پیێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا و بوه میوانی یانه‌ی عه‌فه‌ك.
له سه‌ره‌تاوه یاریزانانی هه‌ردوو تیم به گڕوتینێكی به‌هێز یاریان كردوو تا كۆتایی گێمی یه‌كه‌م و له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دانی چه‌ندین هێرشیان دواجار به خاوێنی یاریگه‌یان به‌جێهێشت.
له گێمی دووه‌م ڕكابه‌رییه‌كه به‌هێزتر بوو پلانی ڕاهێنه‌ران و گۆڕانكارییه‌كانی نێو یاریگه له پێكهاته‌ی یاریزانان جیاوازی له ئه‌نجام دروست كردوو تا یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه توانیان گۆڵی یه‌كه‌م و پێشكه‌وتن تۆمار بكه‌ن.
هه‌رچی یاریزانانی پێشمه‌رگه بوو به‌و ئه‌نجامه ڕازی نه‌بوون و له خوله‌كی 70 سالار حسێن توانی گۆڵی یه‌كسان كردنه‌وه تۆمار بكات و دواتر و له خوله‌كی 84 ئه‌حمه‌د وه‌هاب گۆڵی دووه‌می پێشمه‌رگه‌كانی مسۆگه‌ر كردوو ئه‌نجام تا كۆتایی به‌و شێوه‌یه و به 1-2 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوڕانی پێشمه‌رگه مایه‌وه.
به‌و ده‌ست كه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌شیان پێشمه‌رگه‌كان توانیان كۆی خاڵه‌كانیان بۆ 9 خاڵ به‌رز بكه‌نه‌وه له پێنج یاریدا و هه‌رچی یارییه‌كی دواخراویشیان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی مه‌صافی جنوب ماوه.