عێراق لە ئامادەكارییەكانی بۆ یاری ئەندەنوسیا بەردەوامە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق لە ئامادەكارییەكانی بۆ یاری ئەندەنوسیا بەردەوامە

 

عێراق بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی یەکەم یاری کە بڕیارە دووشەممە رووبەڕووی ئیندۆنیزیا ببێتەوە.

هەڵبژاردەی عێراق کە ئێستا لە وڵاتی قەتەڕە لە ئامادەکاری و راهێنانەکانی بەردەوامە و رۆژانە لە دوو کاتی جیاوازدا راهێنان دەکەن و چاوەڕێ دەکرێت ئەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردەیە زۆر باش بن.

عێراق لە کۆمەڵەی چوارەمی جامی ئاسیادایە و بڕیارە دووشەممە لە کاتژمێر پێنج و 30 خولەکی ئێوارەدا لە یەکەم یاری خۆی لە پاڵەوانێتییەکەدا بەرامبەر هەڵبژرادەی ئیندۆنیزیا یاریبکات.

لە راهێنانەکانی هەینی هەڵبژاردەکەدا، خیسۆس کاساسی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق و ستافی یاریدەدەری بە ڕێژەیەکی زۆر راهێنانی تەکنیکیان بە یاریزانەکان ئەنجامداوە.

لە کاتی راهێنانەکەشدا، ئەمجەد عەتوانی ئەستێرەی هەڵبژاردەکە سەردانی هاوڕێکانی کردوون هەرچەندە خۆی بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری لە جامەکەدا بکات.

چەند یاریزانێکی هەڵبژاردەکەش لە لێدوانەکانیاندا بۆ رۆژنامەکان دوپاتیانکردەوە کە ئامانجیان ئەوەیە ئەنجامی زۆر باش بەدەستبهێنن و متمانەی تەواویان بە خۆیان هەیە.

هه‌واڵی گرنگ