لە یارییەکانی هەفتەی 21ی خولی نایابی ئینگلیزی مانچستەر سیتی و نیوکاسڵ رووبەڕووبوونەوە.
تایمی یەکەم، یارییەکی بەهێز بیندرا و مان سیتی دەستپێشخەریکرد لە تۆماری گۆڵدا لە خولەکی 26 لە رێگەی بێرناردۆ سیلڤاوە، بەڵام خۆشیەکانی ئەو گۆڵە 10 خولەکی خایاند و نیوکاسڵ دوو گۆڵی یەک لەدوای یەکی لە خولەکەکانی 35 و 37 تۆمارکرد، ئەو تایمەش بە پێشکەوتنی نیوکاسڵ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، مانسیتی هەموو هەوڵێکی خستەگەڕ و چەندین هێرشی مەتریسداری خستەسەر گۆڵی یانەی میواندار، تا لە خولەکی 73 کیڤن دیبرۆین لە دەرەوەی ناوچەی سزا گۆڵێکی نایابی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی بۆ سیتیزن یەکسان کردەوە، دوای ئەو گۆڵەش لە فشارکردن بەردەوامبوون تا ئەو کاتەی لە خولەکی 90 ئۆسکار پۆپ بە ئەسیستی دیبرۆین گۆڵی سێیەم و بردنەوەی بۆ سیتی تۆمارکرد و کۆتایی بە یارییە دراماتیکیەکە هێنا
سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە سودی سیتی کۆتایی هات.
سیتی بە 43 خاڵ هاتە پلەی دووەم و نیوکاسڵ بە 29 خاڵ لە پلەی 10یەم دەبیندرێت.