حوكمی پارەی حەرام
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حوكمی پارەی حەرام

کەسێ کاسپیەکی حەرامی کردبێت وەک مەشروب فرۆشتن یان مخدرات یان دزیەک وەیان هەرکاسبیەک کەشەرع حەرامی کردبێت ،دواتر ئامۆژگاریەک کراو ترسی خواو پرسینەوەی قیامەت چووە دڵی وبڕیاری دا تەوبە بکات واز لەو کاسپیە حەرامە بێنێ ودواتر سەیری کرد هەندێ پارەی کەم یان زۆری قازانج کردووە لەو کاسپیە، ئایا ئەم ئەندازە پارە حەرامە چی لێ بکات؟
منیش ئەڵێم ئەبێت دەسخۆشی لێ بکرێ کە تەوبەی کردووە و وازی هێناوە لەو کاسپیە حەرامە کە زیانی بەخەڵکی گەیاندووە،چونکە حەرام ئەوەیە زیانی دونیایی یان قیامەتی بە خۆت یان بە بەرامبەرێ بگەیەنی، وەپارە حەرامەکە ئەگەر خاوەنی بوو ئەبێت بیدەیتەوە، یان بیخەیتەوە شوێنی خۆی ،بانەشزانرێ کێ ناردویەتەوە،وەئەگەر خاوەنی دیاری نەبوو ئەوە ئەبێت بدرێت بەهەژار یان مزگەوت یان مەشرووعێکی خێری،نابێت پارەکە بفەوتێنرێ چونکە خودی پارەکە پیس نابێت ،یاخوا کەس بە کاسپی حەرام وپارەی حەرام وقەرزاریەوە نەچێتە ناوگۆڕی تاک وتاریک وحزووری رب العالمین.

هه‌واڵی گرنگ