ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (یوڤینتۆس 3 - 0 ساسولو) ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (یوڤینتۆس 3 - 0 ساسولو) ببینە

 
لە یارییەکانی هەفتەی 20ی خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس میوانداری ساسۆلۆی کرد.
 
لە تایمی یەکەم یۆڤانتۆس باشتر بینران و لە خولەکەکانی 15 و 37 دوو گۆڵیان لەڕێی ڤلاهۆڤیچەوە تۆمارکرد و تایمی یەکەمیش بەو ئەنجامە لە بەرژەوەندی خانمە پیرەکە کۆتایی پێهات.
 
لە تایمی دووەمدا ئاستی هەردوولا نزیک بوو لە یەکەوە و چەند هەوڵێکی کەم بینرا لەلایەن هەردوو یانەکەوە، بەڵام تۆمارکردنی گۆڵ کەوتە کۆتاییەکانی یارییەکە کاتێک کیێزا توانی لە خولەکی 89 گۆڵی سێیەمی یۆڤانتۆس تۆماربکات و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژوەندی خانمە پیرەکە کۆتایی پێهات.
 
بەم ئەنجامەش یۆڤانتۆس بە کۆکردنەوەی 49 خاڵ پێگەی خۆی لە دووەمی ڕیزبەندی جێگیرتر کرد، ساسۆلۆش بە 19 خاڵ لە پلەی 14یەم دێت.

هه‌واڵی گرنگ