دکتۆر عەلی قەرەداغی لە نێوان کوردایەتی و یەکێتی زانایان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دکتۆر عەلی قەرەداغی لە نێوان کوردایەتی و یەکێتی زانایان

پێم خۆشە تا کۆتایی بابەتەکە بخوێنیتەوە دواتر عەقڵیانە ئەگەر کۆمێنتت بوو بیکەیت.
وەرە با من و تۆ گفتوگۆیەکی عەقڵانی دوور لە دەمارگیریی حزبی بکەین لەسەر تەنها ناسینی جەنابی دکۆر عەلی وەک ئەوەی کە هەیە.،
سەرەتاش با چەند پرسیارێک بکەم.:
- چی ئەزانی لەسەر دکتۆر عەلی.؟
- چەند کتێبی ئەوت خوێندۆتەوە.؟
- لەسەر کارە خیڕخوازییەکانی چی دەزانی.؟
- توو ئەو خوایەی هەموو ئەیپەرستین، ئاستی کوردایەتی و کورد پەروەربوونی خۆت چۆنەو ئەگەر بە تەنها بووی گاڵتە بە کوورد بوونی خۆت ناکەی؟..، ئەی چیت بیستووە لەسەر کورد پەروەربوون و خزمەتگوزاریەکانی دکتۆر عەلی بۆ کوردو کوردستان.؟
- توخوا قەت پرسیوتە دکتۆر عەلی چەند بنکەو ناوەندی دابەشکردنی خزمەتکردنی بەسەر نازداران و بێ نەوایەن هەیە لە کوردستاندا.؟
- تۆ خۆت یا خوشک و براکەت یا خزم و کەسێکت نیە کە خزمەت گوزارییە بێ بەرامبەرو بێ منەتەکانی دکتۆر عەلی پێ نەگەیشتبی.؟
لە ساڵی ١٩٩٥ هاوڕێ لەگەڵ برای ئەزیزم مامۆستا عەلی ستار بەشدار بووین لە ئاهەنگی کردنەوەی مزگەوتی گەورەی چەمچەماڵ کە ڕابیتە دروستی کردبوو، لەم ئاهەنگەدا جەنابی دکتۆر عەلی و پارێزگاری ئەوکاتی کەرکووک کە لە دەربەندیخان دا ئەنیشت، ئامادە بوون، دکتۆر عەلی لە ووتارەکەیدا دەستی ڕاستی بەرز کردەوەو ووتی : مەبەستمان بێت لە ژێر دەستمانەوە فیشەک دەبارێنین و چەندین کەسیش هەیە بۆ ئەم مەبەستە هانمان ئەدەن و پشتگیریی ماددی و مەعنەوی تەواومان دەکەن بۆ ئەوەی خۆمان پڕ چەک بکەین و ئێمەش وەکو هەموو ئەوانەی تر کە لە گۆڕەپانەکەدان ، دەست بدەینە چەک و خوێن برێژین ( بەڵام خوێنی دوژمن نا، بەڵکو هی براکانمان، ئەوانەی لە حیزبەکەی ئیمە نین ).، بەڵام ئێمە بڕیارمانداوە هەمان ئەو دەستە بەرز بکەینەوەو دواتر بیهێنین بەسەر سەری منداڵانی بێ نازو بێ باوکی ئەم میللەتەدا کە بە داخەوە زۆرێکیان بە هۆی شەڕی براکوژییەکانی ئێوەوە بی باوک ماونەتەوە.، ئیمە وا دەزانین خوا بۆ خزمەتی ئەم گەلەو ئاوەدان کردنەوەی ئەم ووڵاتە دروستی کردوین و لەمەش زیاتر نە کاری ئێمەیە نە بە لاشیا ئەچین..
زیاتر لە سی ساڵە دکتۆر عەلی لەم وڵاتەدا خزمەت دەکاو لە هەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستاندا خۆی یا نوێنەرەکانی بوونیان هەیە، وە بۆ مناڵی دراوسێکانمان یا برازاو خزمەکانمان بووە بە باوک و برا گەورە بۆیان.، ئەی هیچ کات نەتپرسی؛ ئەم هەموو مناڵانەی کە هەزارانیان تێپەڕاندووەو زۆرێکیان دەستیان گەیشتووە بە ماڵ و حاڵی خۆیان سوپاس بۆ خوا.، چەندیان چوونە حیزبەکەی دکتۆر عەلیەوە.؟ یا ڕابیتەو نوێنەرەکانیان چەند کەسیان لەسەر ئینتیمای حزبی بێ بەش کرد لە هاوکاری مانگانە؟ یا پرۆژەی مزگەوت و قوتابخانەو بیری ئاوی کام لادێ و شارۆچکەیان ڕاگرتوو نەیان کرد لەبەر ئەوەی لە حزبەکەی دکتۆر عەلی نەبوون.؟
بە جددی ویژدانت چیت پێ ئەڵێ ئێستا.؟ هەمان ئەم پرسیارانە وەکو ڕووناکی ئاوێنەیەک پیشانی حزب و پرۆگرامە تایبەتیەکەی خۆت بدە، بڕوا بکە شەرمەزار ئەبی.!! چونکە هەزاران کەس بە هۆی ئینتیمای حزبیەوە لەسەر کار دەرکران و بێبەش کران.، ئەسڵەن کوژران بە داخەوە.، دواتریش وترا خۆزگە ئەمانەمان نەکردایە.، لە هەمووی ناخۆشتر ئەوەیە خۆت بدەی لە گێلی و نەزانی لە بەرامبەر ئەم هەموو نادادیانەدا..
وەرە سەر قەزیەی کوردی..؛
تۆ خۆت شاهێدی چەند هەوڵی دکتۆر عەلیت بۆ ئاشتەوایی نێو ماڵی کوردی هەر لە نەوەدەکانەوە تا ئێستاش.؟ جەنابی دکتۆر لە گەرمەی شەڕی ناوخۆدا چەند جار سیاسیە بارزەکانی کۆکردەوەو هەوڵی ئاشتەوایی دەدا، دەستی دەخستنە دەستی یەکترییەوەو بەڵێنیا وەردەگرت، بەڵام دواتر وەک زۆربەی جارەکانی تر بەڵێنەکانیان دەشکاندەوەو دەستیان دەدایەوە بە ماڵوێران کردنی ماڵی کوردەواریانەی یەکتری.!!
مەڵێ هیچ ، عەیبە زۆر عەیبە چونکە نەوەدەکان زۆر دەمێک نیە، ئەزانم ئێستا دەماری بە حساب کوردایەتیت گرژ دەبێت و حەز ئەکەی هەرچی لە ناختدایە بەرامبەر دکتۆر و هەموو ئەوانەشی کە لێوەی نزیکن بیکەیت و بیڵێیت.!! قەینا...، گریمان ئاگاداری ئەوە نیت چونکە ئیحتیمالە لە نەوەدەکاندا منداڵ بووبی!! ئەی ئاگاداری دکتۆر عەلی لە ٢٠٠٥ تا نزیکەی ٢٠١٠ هەر خەریک بوو لەگەڵ سەرکردایەتی کورددا بۆ چەندین پرۆژەی گەورەی ئابووری بێ بەرامبەرو تەنها لە پێناو گەلی کوردو بوژانەوەی ژێرخانی ئابووری خاکی کوردستاندا.!؟ بەڵام لێی وەرنەگیرا.! جورئەت ئەکەی لە یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی خۆت بپرسی.؟ بڕوا ئەکەی یان نا کەسی وا هەبوو لەو دانیشتنانەدا ئامادە بووە کە لە ئاستی زۆر باڵای حزبی و حکومیدا بووە، وتوویەتی وەڵا دکتۆر وام زانیوە تۆ هەر خێرو خێرات ئەزانی.!!
دڵنیام ئەمەشت لا نیەو هیچ زانیارییەکت نیە.!!، من تەنها ئەوەندەت پێ ئەڵێم کە ئەو پرۆژانەو زۆرێکی تریش دوای بێ هیوا بوون لە سەرکردایەتی سیاسی کورد، هەموویان یا زۆرێکیان پێشکەشی وڵاتی قەتەر کران.، ئیتر من و تۆش هەر با خەمی حزبیانەی نەتەوەییمان بێ.!!
واز لەوەش بێنە..
بزانم دەنگت ئەگات بە سیاسیەکانی رۆژائاوای کوردستان یا باکووری کوردستان یا رۆژهەڵات.، پرسیاریان لێ بکەن تا ئەم ساتەش بزانن ڕۆڵی جەنابی دکتۆر چی بووە بۆخۆیان و بۆ قەزیە نەتەوایەتیەکەو بۆ قەزیەی حزبیەکەشیان.؟ زانیوتە لەسەر داوای ئەو سیاسیانەی ئەو پارچانەی تری کوردستان دکتۆر چەندین جار پۆستی یەکێتی زانایانی بە کارهێناوە بۆ دانیشتن و قسەو باس لەگەڵ دەوڵەتی تورکیاو خودی سەرۆکەکیاندا.!! ئەی پرسیوتە دکتۆر لە کوردستانی عێراق چی کردووە بۆ ئاوارەکانی رۆژاوا.؟ کە چۆن سەرجەم ناوەندو پرۆژەکان و زانکۆو دامەزراوە پەروەردەییەکانی خستۆتە خزمەتیانەوە، لایەنی کەم هیچ کەس وەکو ئەمی نەکردووە بۆیان.، بەڵام ئەخلاقی دکتۆرو دەست و پێوەندەکان و دەوروبەری هی ئەوە نین ئیش و کار بە نیوەیی بکەن و لە ئیعلام و سۆشیال میدیا بیکەن بە چوار هێندە تا کاریان بەس بریتی بێت لە شائیعە .، ئێمە وا حاڵی بووین خزمەتی هەموو تاکەکانی میللەت ئەرکەو واجبە و خۆشبەختییەکی گەورەی دونیایی و قیامەتی بە دواوەیە، بەڵام باس کردن و منەت کردن ئیشی ئێمە نیەو ڕیسوایی دنیاو قیامەتیشی بە دواوەیە .، بەخوا ئەسڵەن هەر لێمان نایات منەت بکەین. دەی تۆ لە کوێ ئەم شتانە دەزانی.؟ تەنها ئەوەندە نەبێت کە لە کونێکی باریکی تاریکی پڕ لە دەماری حزبایەتییەوە بکەویتە قسەی نەشیاو.، توخوا ئەم پرسیارەش بکە ( ئەرێ بەڕاست خۆت و حزبەکەت و کێی تریش ئەناسی و ئەزانی بیهێنە کایەوە.، ئایا ئێوە چیتان کردوە بۆ کوردانی پارچەکانی تر، فەرق ناکا بۆ قەزیەی نەتەوایەتی بێ یا قەزیەی سیاسیان بێ ؟ ) دڵنیام هیچ شتێکت نایا بە خەیاڵتدا بۆیە لە وەڵامی ئەم پرسیارەش ڕا ئەکەیت.
دواجار دکتۆر عەلی کە زانایەکی گەورەی سوننە مەزهەبەو پرۆفیسۆر و ئەستێرەیەکی درەوشاوەی جیهانی ئیسلامی و خودی ڕابوونی ئیسلامیە، ڕاوێژکارێکی گەورەی ئابووری جیهانیەو مامۆستای چەند زانکۆیەکی بە ناوبانگی جیهانیە..، نەک جارێک هەزاران جار فەخرو شانازییە وەکو کوردێک کە خوا گیان کروویەتی بە سەرۆکی گەورەترین دامەزراوەی ئیسلامی لە جیهاندا.، وەڵا نە بە هۆی کورد بوونەوە ئەو پۆستەی وەرگرتووە نە بە هۆی ئیستیحقاقی حیزبییەوە بووە، ئەگەر ئیستیحقاقێکی حزبی یا نەتەوەیی لە ئارادا بووایە، بە دڵنیاییەوە کەسانێکیان دەنارد کە وەکو زۆر پۆستی تر، کوردی تووشی شەرمەزاری ئەکرد.!! لە کاتێکدا بە بەرچاوی هەموومانەوە هەموو جیهانی ئیسلامی شانازی بە دکتۆر عەلیەوە دەکەن و بۆ هەر شوێن و جێگەیەک دەڕوات بە ووڵاتە غەیرە ئیسلامیەکانیشەوە ، لە ئاستێکی زۆر باڵادا پێشوازی دەکرێ، کەچی هەمیشە حەز دەکات وەکو رەمزێکی کوردی ئیسلامی دەربکەوێت .، ئەو کوردەشی کە دڵخۆش نیە بەم پۆستەی جەنابی دکتۆر عەلی، بڕوا بکەن تەنها مەوزووعەکە ئیسلامی بوون و قەزیە دینیەکەیە، وەگەر نا بۆ دڵخۆشن بەوەی کە سیاسیەک ئەبێتە ئەندامێکی سادەی پارتێکی چەپی دوور لە دین لە ئەوروپاو ئەمریکاو جیهای عەلمانیەت، کۆڵێ پێی دلخۆش و مەغروور ئەبن.؟ ؛ لە کاتێکدا هەموو باش دەزانن ئێمەی کورد تا ئێستاش قوربانی دەستی سیاسەتی ئەوروپاو ئەمەریکاین و کار ئاوا بڕوا وا بە ئاسانی ناهێڵین ببین بەشتێک.
ئەوەی دکتۆر عەلی کردوویەتی بۆ کوردو کوردستان، بڕوا بکەن بە پەنجا ساڵی تریش هیچ سیاسیەک و سیاسەتمەدارێک بۆی ناکرێت..، هەر بۆیە بۆ ئێمە دکتۆر عەلی و ڕەمزە ئیسلامیەکانی جیهان هەموو جیی شانازیین و فەخریان پێوە ئەکەین، تۆش باشتر وایە لە بری ئەوەی دابنیشیت قسەی ناشیاو ناپێویست بنوسیت و ڕیزی بکەی.، تۆزێک لە کورد بوونی خۆت بڕوانەو تۆزێک لەگەڵ ویژدانی خۆت گفتوگۆ بکە، دواجار هەمووی پیشانی عەقڵت بدە، ئەو کات دڵنیام عەقڵ و ویژدانت ئەکەونە وێزەت و لە بەرامبەر بێ ئاگاییەکانت ڕات ئەگرن.

هه‌واڵی گرنگ