بۆ لیژنەی فتوا، باشە خوڕاگر دەبین،بەڵام ژیان چۆن دەسوڕێت؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ لیژنەی فتوا، باشە خوڕاگر دەبین،بەڵام ژیان چۆن دەسوڕێت؟

چی بەمندال بڵێین کاتێک داواکاری هەیە؟
چی بە مەعیدەمان کاتێ برسی دەبێت؟
چی بە نەخۆشی بڵێین کاتێ پێویستمان بە دەرمانەو پارە نیەو لەنەخۆشخانەی حکومی هیچی شتی پێویست نیە؟
چی بە خاوەن خانو بلێین کەداوای کرێ دەکات؟
چی بە موەلیدە بلێین؟
چی بدەینە کرێی پاسی منداڵانمان بۆ قوتابخانە یان نەڕۆن وبایکۆت بکەن؟
مامۆستا بەچی بڕواتەدەوام بە پێیان لەشاربۆ گوندبڕوات یان بێتە سەرجادە کەسێک بەخێری خۆی نزیکی کاتەوە، دواتر چۆن بگەڕێتەوە؟
یان بایکۆت بکات؟
ئایا حکومەت لەپارەی ئاو وکارەبا دەمان بورێت؟
ئایا ئێوە ئامادەن پێویستیەکانی ژیانمان بێ موچە بۆ مسۆگەربکەن؟
ئایا خانەنشینێکی پیری نەخۆش چۆن خۆڕاگربێت؟
ئایا فەرمانبەرێکی کرێچی ونەخۆش چی بکات؟
ئایا حکومەت لەسەرمان دەوەستێت لەنەدانی پارەی کامێراو نەدانی ساڵانەو پارەی ژینگەو ئەمانە؟
ئایا حکومەت لەهیچ شتێک دەبورێت لەبەرامبەر ئەم پارەی دەساڵە لێمان دەبڕێت لەژێر ناوی جیاجیا؟
ئایا نەوتمان بەخۆڕایی پێدەدات یان سێ قاتی بەغدایە؟
ئایا غازمان بەخۆڕایی پێدەدات؟
ئایا وەحدەی مۆبایلمان بەخۆڕایی پێ دەدات؟
ئایا بەنزینمان بەخۆڕایی پێ دەدات؟
ئەمانە هیچیان ناکات بۆموچەخۆران کەواتە خۆڕاگری مانای چیە؟
نەخێر بلێن موچەو نیەو بێدەنگ بن ئەگینا خوێنتان حەلال دەکەین.ودەتان خەینە دۆزخەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ