《ئاگرە سورە لەخۆم دوورە...!》
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

《ئاگرە سورە لەخۆم دوورە...!》

شەڕە قۆچی نێوان ئەمەریکاو ئێران، بۆ خاپورکردنی ژێرخان و شڵژانی باری ئابوری و ئاسایشی، ئەو وڵاتانەیە کە وەکیلەکانی ئێران تێیدا چالاکن. بە نموونە هەردوو وڵاتی عێراق و سوریا. بەگشتی ئێران لەوناوچانەدا هەژمووندارە کە سەروەریان لاوازە و گیرۆدەی چەندین گرفتی جۆراوجۆرن. ئەو دەوڵەتانە لە جوگرافیای سیاسیدا پێیان دەوترێت دەوڵەتە ناسەقامگیرەکان یاخود وڵاتە شلوشاوەکان. (بەومانایەی لەم وڵاتانە هێزگەلی نادەوڵەتی وەک ملیشیا نمایشی چەمکی دەوڵەتی قوڵ دەکەن، ڕاستە حکومەتێکی یاسایی و فەڕمی هەیە وڵات بەڕێوە دەبات. بەڵام ملیشیا هەژموونی هەیە بەسەر نەک حکومەت بەڵکو تەواوی سەروەری وڵات).
سروشتی گەمەکە وەهایە هاندانی گروپە میلشیاکانیش بۆ خۆشکردنی ئاگری شەڕێکە لە دەرەوەی سنور.
ئێران لە ڕێگەی میلیشیاکانەوە قوڵایی ستراتیژی خۆی دەپارێزێت و شەڕ لە سنورەکانی خۆی دوور دەخەتەوە. هەناردەی وڵاتانی دەوروبەری دەکات.
ئەمەریکاش نایەوێت شەڕی ڕاستەوخۆ و دەستەویەخە لەگەڵ جەمسەرێکی هەرێمی وەکو ئێران بکات. خۆ ئەگەر وابکات ئەوکات فلیمەکە کۆتایی دێت، ڕەنگە کۆتایی فلیمەکە لەبەرژەوەندی ئەمەریکا نەبێت.
چاوەڕوان دەکرێت ئیدارەدانی قەیرانەکە و ئەنجامدانی شەڕی بەوەکالەت لەگەڵ گروپەکانی نزیک لە ئێران درێژەی هەبێت.
چونکە نەمانی ئێران واتا دووبارە ڕێکخستنەوەی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەوەش بۆ دۆخی ئێستا کارێکی ئەستەمە. لەکاتێکدا جیهان لە تاک جەمسەرییەوە بۆ فرەجەمسەری هەنگاو دەنێت، هاتنە پێشەوەی جەمسەری نوێی بێگ پاوەری وەک چین و ڕووسیا، گرەوێکی دۆڕاوە بۆ خەونبینین بە کۆتایی هاتنی ئێران. ئەمەریکا گەمەکە لە خۆی تێکنادات، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش، زۆنی گەرمی ڕووداوەکانە و خوی بە تەقوتۆق و کوشتن و بڕینەوە گرتووە.
بۆ هەردوو ئەمریکاو ئێرانیش ئەو پەندە ڕاستە کەدەڵێت: 《ئاگرەسوورە، لە خۆم دوورە!.》.

هه‌واڵی گرنگ