ڤیدیۆ... گۆڵەكانی یاری (برینتفۆرد 1 - 3 مان سیتی) ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ... گۆڵەكانی یاری (برینتفۆرد 1 - 3 مان سیتی) ببینە

 

لە خولی ئینگلتەرا مانچستەر سیتی بردنەوەی بەسەر برێنتفۆرد بەدەستهێنا و چووە پلەی دووەمی ریزبەندی.

لە یاریەکی هەفتەی 23ی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی برێنتفۆرد.

لە تایمی یەکەمدا، کوڕانی گواردیۆلا چەند هێرشێکی مەترسیداریان کرد بەڵام بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە خولەکی 21 ماوپای گۆڵێکی بۆ برێنتفۆرد کرد و دواتر لە خولەکی سێی زیادکراو فیل فۆدین ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 53 و 70 فۆدین دوو گۆڵی تری بۆ مان سیتی تۆمارکرد، سەرەنجام یاریەکەیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.

بەو ئەنجامە، مانچستەر سیتی بە کۆکردنەوەی 49 خاڵ چووە پلەی دووەمی ریزبەندی و جیاوازیەکەی لەگەڵ لیڤەرپوڵی پێشەنگ بۆ دوو خاڵ کەمکردەوە، برێنتفۆرد 22 خاڵی هەیە و لە پلەی 15 دەبینرێت.

هه‌واڵی گرنگ