لە خولی ئیتاڵیا رۆما بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە کالیاری بردەوە و گەڕایەوە پێنجەمی ریزبەندی.
لە کۆتا یاری هەفتەی 23ی خولی ئیتاڵیا، یانەی رۆما لە یاریگای ئۆلمپیکۆ میوانداری یانەی کالیاری کرد.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی رۆما بە هێرشبردن دەستیانپێکرد و دوو گۆڵیان لە خولەکەکانی دوو و 23 لە رێگەی پیلیگرینی و پاولۆ دیبالاوە تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 51 و 59 دیبالا و هۆیجسن دوو گۆڵی تریان بۆ رۆما تۆمارکرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا.
بەو ئەنجامە، رۆما خاڵەکانی گەیاندە 38 خاڵ و گەڕایەوە پلەی پێنجەمی ریزبەندی، کالیاری 18 خاڵی هەیە و لە پلەی 19ی پێش کۆتاییدایە.