ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (ریال مەدرید 4 - 0 جیرۆنا) ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (ریال مەدرید 4 - 0 جیرۆنا) ببینە

 

لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە چوار گۆڵی بێ وەڵام شکستی بە جیرۆنا هێنا و لە پێشەنگی لا لیگادا جێگیربوو

لە یارییەکی هەفتەی 24ی خولی ئیسپانیا، یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بووە تەختی بەیەکگەیشتنی ریاڵ مەدرید و جیرۆنا.

تایمی یەکەم، ریاڵ مەدرید ئاستێکی کەم وێنەی پێشکەشکردوو هەر لە سەرەتاوە و لە خولەکی شەش ڤینیسیۆس گۆڵێکی نایابی لە دەرەوەی ناوچەی سزا تۆمارکرد، دوای ئەو گۆڵەش ڤینیسیۆس لە خولەکی 35 ئەسیستێکی بۆ بێلینگهام کردوو ئەویش دوای تێپەڕاندنی گۆڵچی جیرۆنا گۆڵی دووەمی یانەی شاهانەی تۆمارکرد، ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا، کوڕانی مێرەنگێ درێژەیاندا بە ئاستە ناوازەکایان و لە خولەکی 54 دووبارە بێلینگهام ئەسپی خۆی تاودایەوە و گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی ریاڵی تۆمارکرد، دوای گۆڵەکەش بەهۆی هەستکردن بە ئازار یاریگای جێهێشت، دواتریش رۆدریگۆ لە خولەکی 61 گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد، خۆسێلۆش لە خولەکی 90 لێدانێکی سزای لەدەست داو بەم شێوەیەم بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەلام ریاڵ شکستی بە جیرۆنا هێنا و کۆتایی بە سیناریۆی یاری دووەمی رکابەرەکانی لالیگا هات لە خولەکەدا.

یانەی شاهانە بە کۆکردنەوەی 61 خاڵ لە پلەی یەکەمی لا لیگا جێگیربوو، جیرۆناش بە 56 خاڵ لە پلەی دووەم دەبیندرێت.

هه‌واڵی گرنگ