لە یارییەكانی چوونی قۆناغی 16می یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەردوو یانەی ئایندهۆڤن و بروسیادۆرتمۆندی ئەڵمانی بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوون.
دونیایل مالین گۆڵی پێشكەوتنی بروسیادۆرتمۆندی لەخولەكی 24 تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە كۆتایی هات.
لەخولەكی 56 لوك دی یۆنگ گۆڵی بەرامبەری بۆ ئایندهۆڤن بەلێدانی سزا تۆمار كردەوە ، لەیاری گەرانەوەش تیپی سەركەوتوو بۆ قۆناغی داهاتوو یەكلایی دەكرێتەوە.