خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی کاک ئەحمەدی موفتیزادە زاناو سەرکردەو عاریف
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی کاک ئەحمەدی موفتیزادە زاناو سەرکردەو عاریف

کتێبی (کاک ئەحمەدی موفتیزادە) زاناو سەرکردەو عاریف. لە نووسینی جەنابی مامۆستا (صلاحەدین محمد بها‌و الدین)ە کتێبە بە قەبارەی ٢٩٨ لاپەڕە،چاپکراوە، تایبەتە ژیانی کەسایەتی زاناو عاریفی کوردی ڕۆژهەڵات مامۆستا (ئەحمەدی موفتیزادە). کتێبەکە لەسەرەتادا باسی ژیانی مامۆستا دەکات و پاشان کاری سیاسی مامۆستاو وێسگەکانی ژیانی مامۆستا ئەحمەدی موفتیزادە، دەکات، مامۆستا صلاحەدین خۆی یەکێکە لەو شەخسیەتەنەی کە لە نزیکەوە ئاشنای لەگەڵ مامۆستا ئەحمەدی موفتیزادە بوە، چەندین جار دیداری لەگەڵدا ئەنجامداوە، ئاشنای مامۆستا صلاحەدین بۆ کاک ئەحمەد دەگەڕێتەوە بۆ پێش چوونی بۆ ئێران چونکە کاک ئەحمەد لەسەرەتای ژیانی (فەقێیەتی) ماوەیەک لای باوکی مامۆستا صلاحەدین محمد خوێندویەتی، کتێبە بابەتی زۆر نەبیستراوی تێدایە هەر وەک وتم وێستگەکانی ژیانی کاک ئەحمەد بەوردی باسدەکات، لە یەکێک لە باسەکان کە بابەتی ڕووداوەکانی سەرەتای شۆڕشی ئێران و هەوڵەکانی کاک ئەحمەد بۆ یەک گوتاری هەموولایەک، تاوەکو مافی نەتەوەی کورد دەستەبەربکرێ، بەڵام بەداخەوە لەو کاتە هەستیار، کورد لەوێش ناکۆک و دووبەرەکی و شکاندنەوەی یەکتری وای کرد ئەو خەونەش لە گۆڕ بنرێت، ئەوەی بوە هۆکاری ئەوە، ئەو حیزبانە بوون کە لافی کوردایەتی و نەتەوەییان دەدا، کە بەبڕوای بەندە ئەوەندەی حیزبە نەتەوایەتیەکان زەربەیان لە دۆزی ڕەوای کورد داوە، دوژمنانی کورد ئەوەندەیان زەڕبەلێی نەداوە، لەبەشێکی کتێبەکەی مامۆستاصەلاحەدین دەلێت: کاک ئەحمەد بەردەوام لە سەرەتاوە مەبەستی بوو لەگەڵ ئەو گرووپ و لایەنە کوردییەکان گفتوگۆ بکات، و قەناعەتیان پێ بکات کە بە شێوازی مەدەنی و ئاشتی داوای مافەکانی گەلی کورد بکەین و چەک بخەینە ئەو لاوە ئێستا ئەم دەوڵەتە نوێیە و بە خۆشی ئاشتی دەتوانین مافەکانی پێ مسۆگەر بکەین. بەڵام بە ناخۆشی و چەک بەهانە و پاساو دەدەین بە دەستەوە و گەلۆکۆمە دەکەین لە میللەتەکەمان، و تووشی کارەسات دەبین و پشت بەستن بە بێگانە و بەعس جێگای دڵنیایی نییە.
- مامۆستا صەلاحەدین دەڵێت: کاک ئەحمەد بەقووڵی و بە جددی مەبەستی بوو یەک ڕێزی و یەک گوتاری کورد بپارێزێت، چونکە لەو سەرەتایەوە بەڵێنی لە سەرانی شۆرش وەرگرتبوو، کە بە گفتوگۆ و ئاشتییانە مافەکان بۆ کورد ئیقرار بکەن، بەڵام دووبەرەکی و چەند گوتاری لایانەکان هەیبەتی کوردی شکاند و فرسەتی دایە دەستی حکوومەت کە مافو داواکانی کورد پشتگوێ بخەن.
-لە بەشێکی تری کتێبەکەی مامۆستا سەڵاحەدین دەڵێت: لە ساڵی (١٩٧٩) کۆبوونەوەیەکی فراوان لە شاری سنە ئەنجام درا، بە بانگێشتی کاک ئەحمەد لە ژێر ناوی (خود موختاری) کە زۆرترین کەسایەتی و زانا و سیاسی کۆبوونەوە هەرچەند سەرەنجام بەرهەمێکی ئەو تۆی نەبوو جێگەی شایەنی بیرخستنەوەیە چەندین گرووپ و کەسایەتی کاریگەر بەشدار نەبوون لە وانە: شێخ عیزەدینی حوسێنی و عەبدوڕەحمان قاسملوو نوێنەری چریکەکانی فیدایی خەلق/ لقی کوردستان و ڕێکخرای زەحمەتکێشانی کوردستان، ئامادەنەبوون لەو کۆنگرەیەداو هەر بەوەش نەوەستان، بەیاننامەیەکیان دەرکرد دژ بە کۆنفراسەکە لەگەڵ ئەم هەڵوێستە دژ و نەخوازراوەدا، کاک ئەحمەد دەرگای لەسەر کەس دا نەخست، و پاساوی بۆ ئامادەنەبونیان هێنایەوە بەڵێنی گرتنی کۆنفراسێکی تریدا لە شاری کرماشان.
- حاڵەتی ئەم ناکۆکیانە گەشتە ئەوەی کە خوێنی کورد بە کورد بڕێژرێت و حاڵەتی پەیوەندی گرووپەکان لە نێوان خۆیان و لەگەڵ دەوڵەت و لەگەڵ کاک ئەحمەد و مەدرەسەی قورئاندا گەیشتە دۆخێکی خراپ چەپەکان و مارکسییەکان، بە کۆنەقین و شەڕی ئایدیۆلۆژی گەیاندیانە پەلاماردانی شاگردانی کاکە ئەحمەد و شەهیدکردنی ژمارەیەکیان و غروری چەکداری و کەلەڕەقی ئایدیۆلۆژی، وای لێکردن کە تەحەموولی دەنگ و ڕەنگی تر نەکەن، و بکەونە هەڵمەتی تیرۆر و پەلاماردان و تەسفی لاشەیی شاگردەکانی مەدرەسەی قورئان هەر ئەمەش بووە هۆکاری، ئەوەی کاک ئەحمەدی موفتیزادە شاری (سنە) بە جێ بێڵێت و ئاوارەی شاری(کرماشان) بێ، چونکە دەربەری پێی باشتربوو لە ڕشتنی خوێنی کورد بەکورە.
- کتێبەکە بایەخێکی زۆر گرنگی هەیە، زانیاری زۆر گرنگی تێدایە، هەروەک باسیشم کرد جەنابی مامۆستا صەلاحەین محمد بەهادین، یەکێکە لەو کەسایەتیانە کە بۆخۆی لەبەشێک لەو ڕووداوانە لەنزیکەوە ئاگاداری بوە.

هه‌واڵی گرنگ