لیستی موچە دێوەزمەی دواکەوتنی موچە..
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لیستی موچە دێوەزمەی دواکەوتنی موچە..

لیستی موچە ئەو دەستەواژەو پاساوەیە کە حکومەتی هەرێم لێی بۆتە دێوەزمەی دواکەوتنی موچە ..
لە ڕابردوودا سێ تا چوار جار لیستی موچەیان ڕادەگەیان کاتێک دەیان ویست موچە دابەش بکەن دواتر هەڵەبوو یان وەزارەتێکیان بیر دە چوو یان بەرواری هەڵەبوو یان لەسەر پاش خستن و پێش خستنی ناوی وەزارەتەکان دەبووە کێشە و بەمەش موچە دیسان چەند ڕۆژێک دوا دەکەوت..
جاری واهەبوو لیستی موچە ئەوەندە درێژ بوو بەیەک مانگ ئەنجا هەموو فەرمانبەران موچەیان وەردەگرت. یان سبحااللە ئەوەندە کورت دەبۆوە لە هەفتەیەکدا تەواو دەبوو..
ئێستا لیستی موچە جگە لەو گرفتانەی سەرەوە لەناوخۆدا .. لە گەڵ حکومەتی ناوەندیش لیستی موچە بۆتە گرفت کە حکومەتی هەرێم ئامادەنیە ڕادەستی بغدادی بکات و ئەوانیش دەڵێن نەینێریت ئێمەش پارە نانێرین ..
بەمەش لیستی موچە بۆتە هۆکاری دواکەوتنی موچە چونکە حکومەتی هەرێم دەڵێت هەموو شتێکمان جێ بەجێ کردووە حکومەتی عێراقیش دەڵێت هەموو شتێک باشە بەس لیستەکەمان پێ بدەن ..
ئیتر دیار نیە بۆچی ئەم حکومەتی هەرێمە ئەوەندە گرفتی لەگەڵ ئەو لیستە هەیە؟؟!!.....

هه‌واڵی گرنگ