لە نیشانەکانی قەبوڵ بوونی رۆژوو!!
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە نیشانەکانی قەبوڵ بوونی رۆژوو!!

خودای گەورە بۆ قەبوڵی بەدەستەوەدانی بەهانەی بەندەکانی بۆ لێخۆشبوون بەوەرزی جۆراوجۆری تاعەت و عیبادەت بەسەرمان دەکاتەوە، لە گرنگترینی ئەو وەرزانە وەرزی رۆژووی مانگی رەمەزانە، وەك نیشانە گەلێکی قەبوڵی رۆژوو گرنتنمان ئاماژە بەچەند خاڵێك دەکەم بۆ بیرخستنەوە، (ۆژَكِّرْ فَإِنَّ الژِّكْرَیٰ تَنفَعُ الْمُۆْمِنِینَ) هیوادارم رۆژووی هەموومان قەبوڵکراوی لای خودابێت، لەو خاڵانە:
- دڵگەرمی و شانازیکردن بەخود وەك موسڵمانێکی پابەند بە ئەرك و رێ و رەسمە دینییەکانەوە.
- ئامادەسازی و خۆسازدان لە رووی دەرونییەوە، بۆ پێشوازی و بەخێرهێنانی مانگی خێرو رۆژوو.
- تەرخانکردنی کاتی پێویست بۆ نوێژەکان و نوێژی تەراویح و قورئان خوێندن و زیکرو ویردەکان.
- دەست و دڵ واڵایی لەم مانگەدا بە بەخشینی زۆرترو کەمکردنەوەی خەرجییەکان.
- نەرم و نیانی و خۆدوورگرتن لە هەڵچوون و شەڕەنگێزی و دەمشڕی و جنێو.
- راگرتنی هاوسەنگی کاتی خەوتن و بێداری و خۆ دوورگرتن لە بەفیڕۆدانی کات و خەوتنی زۆر.
- دوورکەوتنەوە لە سەیرکردنی فلیم و درامای زیانبەخش و بێ ئامانج و ناپەیامدار.
- بوونی پلانێکی ورد بۆ خوێندنەوە لە بواری خوداناسی و قورئان ناسی و پێغەمبەر ناسیدا.
- پاراستنی ئەرك و کارو بەرپرسیارێتی رۆژانە و دانەبڕان لە مەیدانی کارو وەزیفە بە بەهانەی بەڕۆژووبوون.
- خۆ دوور گرتن لە زیادە خەرجی و دەستبڵاوی و زۆر خۆری.
- پەروەردەی دەرون و گەشەپێدانی خود لە بواری ساڵحبوون و موسڵیح بووندا.
- هاوسۆزیی و هاوخەمی موسڵمانان و سەیرکردنی موسڵمان بە چاوی خۆشویستن و پاراستنی شکۆی بەرانبەر هەر کەس بێت و هەر جۆرە ئایدیاو بیرکردنەوەیەکی هەبێت.
- پاراستنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و راگرتنی پەیوەندی خزمایەتی و هاوڕێیەتی و دراوسێیەتی.
- خۆدوورگرتن لە لوتبەرزی و خۆبەشت زانین و بەکەم سەیرکردنی خەڵك.
- دوعای بەردەوامی قەبوڵی کاروکردەوەکان و دەربڕینی هەستی ئاتاجی و ئیفتیقار لە حوزوری جەنابی حەق تەعالادا (الله سبحانه وتعالی). بەتاسەوە ئیتیزاری لێوەرگرتنی عیبادەت و خێرو چاکەکانمان بین.
ئەمانەو زۆر شتی تریش لە زومرەی نیشانەی قەبوڵی کاروکردەوەی بەندەکانن، خودا لەو کەسانەمان بگێڕێت کە کارو کردەوەکانمان قەبوڵی لای ئەوبن

هه‌واڵی گرنگ