بەهۆی درەوشانەوەیان... كێ پێشەنگی هێڵی هێرشبەری بەهێزی ئینگلتەرایە لە یۆرۆدا؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەهۆی درەوشانەوەیان... كێ پێشەنگی هێڵی هێرشبەری بەهێزی ئینگلتەرایە لە یۆرۆدا؟

 

هەڵبژاردەی ئینگلتەرائامادەكارییەكانی بۆ پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024 دەستپێدەكات، كە هاوینی داهاتوو ئەڵمانیا میوانداری دەكات.

گاریس ساوسگەیتی ڕاهێنەری ئینگلتەرا بڕیاری لەسەر ئەو لیستە داوە كە لەگەڵیدا بەشداری لە یارییەكان دەكەن، كە ژمارەیەك یاریزانی درەوشاوە لەم دواییانەدا لەخۆدەگرێت، بەتایبەتی لە هێڵی هێرشبەریدا.

لەبەر ڕۆشنایی زۆری ژمارەكان لە هێرشبردندا، مەیسۆن گرینوود كە بە خواستن لە یانەی مانچستەر یونایتدەوە بۆ خیتافی چووە، نەیتوانی جێگەی خۆی لە لیستەكەدا بكاتەوە، ئەمە جگە لە قەیرانەكانی ئەم دواییەی لە دەرەوەی یاریگا و بەركەوتنی بە هێرشێكی میدیایی لە وڵاتەكەیدا.

لە ڕیزبەندی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا كۆمەڵێك هێرشبەری دیار لەخۆدەگرێت، لەوانە گارۆد بۆین، فیل فۆدن، ئەنتۆنی گۆردۆن، هاری كین، كۆل پاڵمەر، ماركوس ڕاشفۆرد، بوكایۆ ساكا، ئیڤان تۆنی، ئۆلی واتكینز.

لەم وەرزەدا ئامارەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئینگلتەرا باشترین هێرشبەری هەیە لە جیهاندا، ئەمەش یارمەتی ساوسگەیت دەدات هەوڵی بەدەستهێنانی نازناوەكە بدات لەسەر خاكی ئەڵمانیا.

هاری كین، هێرشبەری یانەی بایرن میونخ لەم وەرزەدا بە باشترین شێوە و درەوشاوەترین یاریزان دادەنرێت، لە پاڵەوانێتییە جیاوازەكاندا 47 گۆڵی بۆ یانەی بایرن میونخ تۆماركردووە.

لە لیستەكەدا ویلی كەین، ئۆلی واتكینز، هێرشبەری ئەستۆن ڤێلا، كە تا ئێستا بەشداریی لە 32 گۆڵدا كردووە، لە پشتی ئەویش بوكایۆ ساكایە، كە لەگەڵ ئارسناڵ بەشداری 29 گۆڵی كردووە، هەمان ژمارەی جود بێلینگهام لەگەڵ ڕیال مەدرید.

هەروەها فیل فۆدن لەم وەرزەدا لەگەڵ مانچستەر سیتی تواناكانی خۆی سەلماند، بە توانای بەشداریكردنی لە 28 گۆڵدا، لەنێوان ئەسیست و گۆڵكردندا، هەروەك چۆن كۆل پاڵمەر لە وەرزی یەكەمی لەگەڵ چێڵسیدا كردی، بەو پێیەی بەشداریی لە 26 گۆڵدا كرد، جگە لە دوو گۆڵ لەگەڵ مان سیتی.

كێ سەركردایەتی هێڵی هێرشبەری دەكات؟

دەنگەكان لە میدیاكانی ئینگلتەرادا دەستیان بە بەرزبوونەوە كرد و داوایان دەكرد ساوسگەیت پشت بە ئۆلی واتكینز ببەستێت بۆ یۆرۆ.

واتكینز هەرگیز شانبەشانی هاری كین یاری نەكردووە، كە هەندێك پێیان وایە ئەگەر ئەم دووەمیان وەك هێرشبەرێكی درەنگ لە پشت ئەستێرەی ئەستۆن ڤێلا پشتی پێ ببەسترێت، ئەگەری ڕوودانی هەبێت.

هەروەها پێشبركێی بۆ پێگەی باڵی ڕاست چڕ دەبێتەوە، لە نێوان ساكا و پاڵمەر و فۆدن، لەكاتێكدا پێشبینی دەكرێت گارۆد بۆین لەسەر كورسی یەدەگ بێت، ئەمەش بەهۆی سەختی بەشداریكردنی لەسەر حیسابی ئەم سێ یاریزانە.

لە لای چەپەوە سەرلێشێواوی ساوسگەیت زیاتر دەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی دابەزینی ئاستی ڕاشفۆرد، لە كاتێكدا گۆردۆن لەگەڵ نیوكاسڵ دەدرەوشێتەوە.

بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە ئەو دووانە ببنە قوربانی لە بەرژەوەندی یەكێك لە داگیركەرانی پێگەی باڵی ڕاست كە لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەكانیان لە ئاستێكی بەرزدا بوون.

 

هه‌واڵی گرنگ