لە سعودیەوە 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ بەرشلۆنە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە سعودیەوە 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ بەرشلۆنە

 

یانەی هیلال ئامادەکاری دەکات گواستنەوەی رافینها دەدات و بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ گرێبەستەکەی تەرخان کردووە.

بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یانەی هیلال بەتەواوەتی ئامادەکاری دەکات بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی فەرمی بە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ، بەمەبەستی گواستنەوەی ڕافینهای بەرازیلی و یاریزانی باڵی یانەی بەرشەلۆنە لە هاوینی ئەمساڵدا.

ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، بەرشەلۆنە ناتوانێت پێشنیارەکەی هیلال ڕەت بکاتەوە، چونکە سوودی ئابووری و وەرزشی بەدەست دەهێنێت بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا گەنجینەی یانەکە زیندوو بکاتەوە.

ئەوەشی دوپاتکردووەتەوە، ڕافینها لەلایەن زۆرێک لە یانەکانی ترەوە گرنگی پێدەدرێت کە نیوکاسڵ تامەزرۆ ترینیانە، بەڵام پێدەچێت یانەی هیلال نزیکتر بێت لە کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکە.

هەروەها سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، هیلال ئامادەیە سێ ئەوەندەی موچەکەی ئێستا بدات بە رافینها کە پێنج ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆیە، واتە ساڵانە بڕی 16 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت ئەگەر پەیوەندی بە یانە سعودییەکەوە بکات.

ڕافینیا لەم وەرزەدا لەگەڵ بەرشەلۆنە بەشداری کردووە لە 28 یاریدا لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا، لەو ماوەیەدا پێنج گۆڵی تۆمارکردووە و 10 ئەسیستیشی کردووە.

هه‌واڵی گرنگ