ئەڵمانیا پێش یۆرۆ هێزی خۆی بەرامبەر ئۆكرانیا و یۆنان تاقیدەكاتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەڵمانیا پێش یۆرۆ هێزی خۆی بەرامبەر ئۆكرانیا و یۆنان تاقیدەكاتەوە

 

یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانی ڕایگەیاند كە تیپی وڵاتەكەی ئامادەكارییەكانی خۆی بۆ بەشداریكردن لە “یۆرۆی ٢٠٢٤” بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆكرانیا و یۆنان لە یارییەكی دۆستانەدا كۆتایی پێدەهێنێت.

بڕیارە یارییەكەی ئۆكرانیا لە 3ی حوزەیران لە شاری نورنبێرگ بەڕێوەبچێت، پێش ئەوەی ڕووبەڕووبوونەوەكەی دیكە بەرامبەر یۆنان دوای 4 ڕۆژ لە شاری مۆنشنگلادباخ ئەنجام بدرێت.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە 14ی حوزەیران لە دەستپێكی پاڵەوانێتییەكە كە لە یاریگاكانی خۆیدا بەڕێوەدەچێت، بەرامبەر هەڵبژاردەی سكۆتلەندا یاری دەكات ، پێش ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەكانی هەنگاریا و سویسرا رووبەروو ببێتەوە كە لە قۆناغی كۆمەڵەكاندا لەگەڵیاندایە .

جولیان ناگلسمان، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیاوە بڵاوكراوەتەوە، دەڵێت: ئۆكرانیا و یۆنان تیپێكی بەهێزن و ركابەرن، لەم دواییانەدا لەگەڵ ڕكابەرەكانی ئەم جۆرە ڕووبەڕووی كێشە بووینەتەوە.

ناگلسمان ئاماژەی بەوەشكردووە، لەبەر ئەم هۆكارە ئەم دوو تیپە نوێنەرایەتی تاقیكردنەوەیەكی تەواو دەكەن بۆ ئێمە دوای ئەوەی ڕووبەڕووی تیپە بەهێزەكانی فەرەنسا بوینەوەو بەرامبەر هۆڵەنداش یاری دەكەین.

ڕۆژی شەممەی داهاتوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یارییەكی دۆستانەدا لە شاری لیۆنی فەرەنسا بەرامبەر فەرەنسا یاری كردوو، دواتر سێ ڕۆژ تر لە شاری فرانكفۆرتی ئەڵمانیا لە یارییەكی تری دۆستانەدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا دەبێتەوە.

هەڵبژاردەی ئۆكرانیا و یۆنان بەشداری پاشكۆی پاڵاوتنەكانی یۆرۆی ٢٠٢٤ دەكەن، ئاواتەخوازن بەشداری كۆتاییەكانی یۆرۆ بكەن.

ئەڵمانیا ساڵی ڕابردوو بە ئەنجامی (3-3) لەگەڵ ئۆكرانیا یەكسان بوو، دوا یاریی بەرامبەر یۆنان بە سەركەوتن (4-2) لە قۆناغی چارەكی كۆتایی (یۆرۆ 2012) كۆتایی هات.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئامادەكارییەكانی بۆ یۆرۆ بە كەمپێك لە 26 تا 31ی ئایاری داهاتوو لە بەشی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكە دەستپێدەكات، پێش ئەوەی لە كاتی پاڵەوانێتییەكەی ڕوو لە كەمپی سەرەكی خۆی بكات لە هێرزۆگێناوراخدا ، كە هەردوو یارییەكەیان بەرامبەر ئۆكرانیا و یۆنان بەڕێوەدەچێت بەشێك بێت لە ئامادەكارییە كۆتاییەكانی.

ڕودی فۆلەر، بەڕێوەبەری وەرزشی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەڵێت: دوایین یارییە نێودەوڵەتییەكانی پێش دەستپێكردنی پاڵەوانێتییەكە هەمیشە بە شتێكی تایبەت دەناسرێتەوە، تیپەكە لە ناوەڕاستی ئامادەكارییەكانیدایە، هەموو یاریزانێك شەڕی پێگەی خۆی دەكات لە... تیپ و ڕاهێنەر دەتوانن ئەزموون بكەن و وردەكارییەكانی كۆتایی بزانن”.

 

هه‌واڵی گرنگ