سلێمانی.. هۆكاری دواكەوتنی سەبەتەی ڕەمەزان، ڕاگەیەندرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانی.. هۆكاری دواكەوتنی سەبەتەی ڕەمەزان، ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی ئەوەی بەشێكی زۆر لە بریكارەكانی خۆراك خاوەنی كارتی بانكی نین، بەشەخۆراكیان پێنادرێت و بەمەش دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی بەسەر هاوڵاتییاندا دواكەوتووە.

كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی بڵاویكردەوە: هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە مانگەكانی پێشوو بریكارەكان ئەو پارەیەی لە هاوڵاتییانیان دەسەند بە كاش دەیانداینەوە، بەڵام ئێستا سیستمەكە گۆڕاوە و دەبێت ئەو كارە لەڕێی حسابی بانكییەوە ئەنجام بدرێت.

وتیشی: لە مانگی داهاتووەوە تەواوی بریكارەكان هەژماری بانكییان بۆ دەكرێتەوە تا جارێكی دیكە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە دوانەكەوێت، جەختیشی كردەوە كە بریكارەكانی خۆراك خۆیان لە درووستكردنی هەژمارەكانیان كەمتەرخەمن بۆیە كێشەی دواكەوتن روویداوە.

هه‌واڵی گرنگ