جولیان ناگلسمان، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، ستایشی ئەستێرەی تیپەكەی تۆنی کرۆسی کرد، دوای سەرکەوتنیان لەیارییەكی دۆستانە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بەرامبەر فەرەنسا.
ناگلسمان دوای یارییەکە وتی: ڕاستگۆیانە قسە بكەم تۆنی کرۆس باوەڕپێنەکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموومان دەزانین کە یاریزانێکی ناوازەیە کاتێک تۆپەکەی لایە.
لە کۆتاییدا دەڵێت: "ئەو وەک پیاوێکی تەواو ئاسایی مامەڵە دەکات و تێکەڵ بە گروپەکە دەبێت و ئەمەش شتێکی زۆر باشە".
جێگای سەرنجە کە کرۆس چەند هەفتەیەک لەمەوبەر ڕایگەیاند کە دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە درێسی وڵاتەکەی ، بریاریشە بەشداری یارییەكانی یۆرۆی (2024) بكات.