لویس فیگۆ: ئەمساڵ ریال مەدرید دەبێتە پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لویس فیگۆ: ئەمساڵ ریال مەدرید دەبێتە پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ

 

فیگۆ پێیوایە ریاڵ مەدرید نازناوی لا لیگا و چامپیۆنز لیگی ئەم وەرزە بەدەست دەهێنێت.

دوای ئەنجامدانی یارییە دۆستانەکەیان لە نێوان ئەفسانەکانی ریاڵ مەدرید و پۆرتۆ، لویس فیگۆی ئەستێرەی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە دوپاتیکردەوە، هەڵکوتانە سەر بارەگای یەکیتی تۆپی پیی ئیسپانیا لە لایەن پۆلیسی وڵاتەکەوە کاریگەری نابێت لەسەر بەشداریکردنی ماتادۆر لە پاڵەوانێتییەکان.

هەورەها ئاماژەی بە ریاڵ مەدرید کردوو وتی: سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە دیمەنە تازەکەی یەکیکە لە قەشەنگرترین و باشترین یاریگاکان لە سەرانسەری جیهاندا.

دوپاتیکردەوە، دڵخۆشبووە بە بینینەوەی هاوڕێکانی پێشووی، هەروەها هەستی بە خۆشەویستییەکی زۆری هاندەران کردووە و جەختی لەوە کردەوە یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر ئاستی جیهانی لە پێشەنگە.

ئەفسانە تەمەن 51 ساڵەکە جەختی کردەوە، کە ڕیال مەدرید نازناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگ لەم وەرزەدا بەدەستدەهێنێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە چیان پێشکەش کردووە لەم وەرزدا، سەرەڕای ئەوەی سەختی رکابەرە ئینگلیزییەکە دانپێدانراوە.

ئەوەشی نەشاردەوە، سێ لە باشترین یاریزانەکان لە روانگەی ئەوەوە بریتین لە پێلێ و ئۆزیبیۆ و کریستیانۆ رۆناڵدۆن.

هه‌واڵی گرنگ