عوسمان كاروانی: پشتیوانی لەهەر هەوڵێك دەكەین كە ڕێگری بكات لە بەلاڕێدابردن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عوسمان كاروانی: پشتیوانی لەهەر هەوڵێك دەكەین كە ڕێگری بكات لە بەلاڕێدابردن

عوسمان كاروانی ڕایدەگەیەنێت: پشتیوانی لە هەر هەوڵێك دەكەین كە ڕێگری بكات لە بەلاڕێدابردن و پێویستە حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان و لە زووترین كاتدا دەست بەدابەشكردنی مووچەو پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران بكات.

عوسمان كاروانی بڵاویكردەوە:" پشتیوانی لە هەر هەوڵێك دەكەین كە ڕێگری بكات لە بەلاڕێدابردن و دانانی باج و خەراجێكی تر لەسەر مووچەی مووچە خۆران، جا ئەمە لە ژێر ناوی هەژماری من یان هەر ناو و بیانویەكی تردا بێت".

وتیشی: پێویستە حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان و لە زووترین كاتدا دەست بەدابەشكردنی مووچەو پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران بكات و سەرجەم داواكارییە ڕەواكانی دیكەی مووچەخۆران جێبەجێ بكات كە چەندین مانگە خەباتی مەدەنی بۆ دەكەن.

هه‌واڵی گرنگ