یانەی بەرشلۆنە ئۆفەرێکی تایبەتی ڕەتکردەوە بۆ دەستبەرداربوون لە یەکێک لە ئەستێرەکانی كە ئەم وەرزە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"، بەرشەلۆنە بەنیازی فرۆشتنی ئەو یاریزانە لاوانەی نییە، کە لەم وەرزەدا جێگەی خۆیان لە تیپی یەکەم كردۆتەوە.
جوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسا ڕایگەیاند، ئۆفەرێکی بە بەهای 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ فرۆشتنی لامین یامال ڕەتکردووەتەوە، هەروەها ئیدارەی یانەکەش پابەندە بە بەردەوامبوون لە پاو کۆبارچی و هیکتۆر فۆرتی.
ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، فۆرتی تەمەن 17 ساڵ، لە چەند یانەیەکی ئەوروپی داواكراوە، بەڵام یانەكە ئامادە نییە بە كەمتر لە (35) ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت.