هەڵاڵە محمد ئەڵماس: بەداخەوە جارێكی دیكە دەسەڵات لەبری گوێگرتن، دەستی برد بۆ توندوتیژی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەڵاڵە محمد ئەڵماس: بەداخەوە جارێكی دیكە دەسەڵات لەبری گوێگرتن، دەستی برد بۆ توندوتیژی

وەك بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە لەشاری سلێمانی خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستیپێكردو لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە ڕێگەنەدرا خۆپیشاندەران بەرەو دەباشان بڕۆن و چەندین مامۆستاش دەستگیركرا.

لەو بارەیەوە، هەڵاڵە محمد ئەڵماس ئەندامی دەستە باڵای چاودێری یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و چالاكوان بڵاویكردەوە: بەداخەوە جارێكی دیكە دەسەڵات لەبری گوێگرتن و جێبەجێكردنی داواكاری مامۆستایان و فەرمانبەران و كەمكردنەوەی ئەركی قورسی سەرشانیان، دەستی برد بۆ توندوتیژی و چەندین مامۆستای دەستگیركرد لەكاتێكدا كە مامۆستایان داوای مافە ڕەواكانی خۆیان دەكەن.

وتیشی: پشتیوانی لەخواست و داواكاری ڕەوای مامۆستایان دەكەین بۆ بەنیشتیمانیكردنی مووچەو جێبەجێكردنی سەرجەم داواكارییە ڕەواكانی مامۆستایان و مووچەخۆران و پێویستە حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان لەزووترین كاتدا دەست بەدابەشكردنی مووچە بكات و چیتر یاری بەقوتی مووچەخۆرانی هەرێم نەكات.

هه‌واڵی گرنگ