ریال مەدرید ئەستێرەیەكی ئەرجەنتینی دەوێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ریال مەدرید ئەستێرەیەكی ئەرجەنتینی دەوێت

 

خۆسێ فیلیکس دیاز کەسایەتی میدیایی و پسپۆری بازاری گواستنەوەی یاریزانان باسی لە بەدواداچوونی ڕیال مەدرید کرد بۆ بەهرەمەندە ئەرجەنتینییەکەی ماستانتونۆ، ئەو یاریزانە هێرشبەرە تەمەن 16 ساڵە ویاریزانی یانەی رێڤەربلێتە.

ماستانتونۆ لەم وەرزەدا لەگەڵ تیپی یەکەم بەشداری 9 یاری کرد و سەرەڕای تەمەنی کەمی ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد، ئەمەش وایکرد یانە ئەرجەنتینییەکە ئارەزووی باشترکردنی گرێبەستەکەی ئێستای بکات، کە لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت بە زیادکردنی سزای هەڵوەشاندنەوەی نرخی گرێبەستەكەی بۆ 45 ملیۆن یۆرۆ .

ئەگەر ڕیال مەدرید بڕیاری شکاندنی بڕگەی ئازادکردنی گرێبەستەکەی ماستانتونۆ بدات، ئەوا دەبێتە گرانترین گرێبەستی ئەرجەنتینی، چونکە یاریزانێکی بەو بەهایە هەرگیز لە یانەیەکی خولی ئەرجەنتینی نەگوازراوەتەوە.

هه‌واڵی گرنگ