تۆنی کروسی یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید دووپاتی کردەوە کە لە ماوەی یەک دوو مانگدا داهاتووی خۆی لەگەڵ تیپەکە یەکلادەکاتەوە.
گرێبەستەکەی کرۆس لەگەڵ یانەی شاهانە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، چونکە هەواڵەکان ئاشکرایان کردووە بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە بۆ وەرزێک دەکرێتەوە.
کرۆس لە بەیاننامە ڕۆژنامەوانیەکاندا وتی: لە ماوەی یەک دوو مانگدا داهاتووی خۆم بڕیار دەدەم و دەیبینین.
سەبارەت بە پەیوەندیکردنی مباپێ، کرۆس وتی: پێویستە باشترین یاریزانەکان پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکەن، بەڵام تا ئێستا بڕیارەکەی نازانم.