یونس مەحمود جێگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق رایدەگەینێت ، سوپاس بۆ خوا بۆ گەیشتن بە فلیپین بە سەلامەتی، یارییەكە زۆر گرنگە لە ڕێگای گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو.
یونس مەحمود لەلێدوانێكیدا وتی ، بردنەوە ئاسوودەیی زیاترمان پێدەبەخشێت، بەڵام یاریگاكە زۆر قورسە و زەحمەتە، چونكە یاریگاكە لە چیمەنی دەستكرد دروستكراوە، پشت بەخودا هیچ شتێك ڕێگریمان لێناكات.
وتیشی، یاریزانان و ستافی تەكنیكی بڕیاریانداوە بە ئەنجامێكی ئاسوودە سەركەوتن بەدەستبهێنن، بۆ ئەوەی بگەنە قۆناغی داهاتوو، ڕاهێنەریش تواناكانی یاریزانەكان دەزانێت، هیوادارین هاندەران دڵخۆش بكەین.