وەك بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە لەشاری سلێمانی خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستیپێكردو لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە ڕێگەنەدرا خۆپیشاندەران بەرەو دەباشان بڕۆن و چەندین مامۆستاش دەستگیركرا.
لەو بارەیەوە، مستەفا عبدالله بڵاویكردەوە: لە كاتێكدا ماموستایان داوای مووچەو مافی خۆیان دەكەن دەستگیردەكرێن، بەداخەوە دەستگیركردنیان ستەمێكی ترە لە مامۆستایان كە بەشەش مانگ مووچەیەكیان پێدراوە و بەڕەواشی نابینن داوای مافەكەشی بكات.
جێگەی باسە، ئەمڕۆ دووشەممە لەشاری سلێمانی خۆپیشاندانی مامۆستایان بەڕێوەچوو، مامۆستایان ویستیان بەڕێپێوان بڕۆنە دەباشان و "هەژماری من" ڕەت بكەنەوە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە ڕێگەیان پێنەدراو چەندین مامۆستاش دەستگیركران.