یانەی بایرن میونخ بەهای ئەلفۆنسۆ دەیڤز بە 50 ملیۆن یۆرۆ داناوە، کە ڕیال مەدرید حەز دەکات کەمی بکاتەوە بەو پێیەی گرێبەستی ئەو یاریزانە لە هاوینی 2025 کۆتایی دێت.
ڕیال مەدرید هەوڵدەدات دانوستان لەسەر ئەو بەهایە بکات، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ڕەتکردنەوەی یاریزانە چاوەڕوانکراوەکە بۆ دوا دەرفەت بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن، کە هەفتەیەک مۆڵەتی پێدا بۆ ئەوەی پێگەی خۆی دیاریبکات و دواتر دەیخاتە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان.
پێشبینی دەكرێت هەفتەی داهاتوو هەفتەی یەكلاكەرەوەی بۆندی دەیڤیز بێت بۆ بایرن میونخ یان بەمانەوە یان پەیوەندیكردن بەریزەكانی ریال مەدرید.