زێدان ئیقبال : خودا پشت و پەنابێت، ئەركی خۆمان جێبەجێ دەكەین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زێدان ئیقبال : خودا پشت و پەنابێت، ئەركی خۆمان جێبەجێ دەكەین

 

زیدان ئیقبال یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق رایدەگەینێت , دوو ڕۆژە لێرەین لە مانیلا، ڕۆژێكمان هەبوو بۆ پشوودان و دواتر دوو ڕاهێنانمان ئەنجامدا، یەكێكیان بۆ چاكبوونەوە بوو و ئەوی دیكەیان بوو بۆ پاسدانی تۆپ، ئێمە لە یاریگادا ڕاهێنانمان كردووە و بە خێرایی لەسەر چیمەنی دەرستكرد خۆمان دەگونجێنین".

وتیشی , ئێمە دڵخۆشین و پەرۆشین بۆ ئەنجامدانی یارییەكە، دەزانین كە كاتێك لە یاری داهاتوودا سەركەوتنمان بەدەستهێنا، سەردەكەوین بۆ قۆناغی داهاتووی پاڵاوتنەكانی مۆندیال، خودا پشت و پەنابێت، ئەركی خۆمان جێبەجێ دەكەین”.

باسی لەوەش كرد , دڵخۆشم بە یاریكردن لە بەسرە، هەستێكی خۆشم هەبوو وەسف ناكرێت، ئەمە یەكێكە لە باشترین یاریگاكان كە یاریم تێدا كردووە، هیوادارم هەموو یارییەك لە بەسرە یاری بكەین.

 

هه‌واڵی گرنگ