كاتی گەرانەوەی مۆرینهۆ بۆ كاری راهێنەرایەتی ئاشكراكرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كاتی گەرانەوەی مۆرینهۆ بۆ كاری راهێنەرایەتی ئاشكراكرا

 

مۆرینیۆ دوپاتیکردەوە وەرزی داهاتوو دەگەڕێتەوە بۆ کاری راهێنەرایەتی و باسیشی لە دەرکرانی کرد لە رۆما.

مۆرینیۆ لە پەراوێزی کێبڕکێکانی جی پی پورتوگالی لە میدیاکان دەرکەوتەوە و باسی ڕۆشتنی لە یانەی رۆما کرد دوای ئەوەی دوو ساڵ نیو راهێنەری یانەکە بوو.

مۆرینیۆ سەبارەت بە بڕیارەکەی خاوەنی ڕۆما بۆ دوورخستنەوەی لە ناوەڕاستی وەرزدا وتی: ئەستەمە تێبگەین ڕاهێنەرێک کە ڕۆمای گەیاندووەتە دوو یاری کۆتایی ئەوروپا لەسەریەک، دووربخرێتەوە، ئەم رووداوە تاکە شتی سەیرە لەم بارودۆخەدا.

چەند رۆژێک لەمەوبەر تیاگۆ پینتۆ، بەڕێوەبەری پێشووی وەرزشی یانەی ڕۆما لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندبوو، بیستنی هەواڵی دوورخستنەوەی مۆرینیۆ بە ئازار بووە، بەڵام وا دیارە راهێنەرە پورتوگالییەکە پەیوەنییەکی باشی لەگەڵ بەرێوبەرەکەدا نییە و لەو بارەیەوە رایگەیاند، هەرگیز کاری لەگەڵدا ناکاتەوە و ئەو بابەتە ڕێی تێناچێت، چاوپێکەوتنەکانی ئەو گرنگ نین بۆی، کاتی خۆشی بە گوێگرتن یاخود سەیرکردنیانەوە بە فیڕۆ نادات.

مۆرینیۆ سەبارەت بە داهاتووشی وتی: لە ئێستادا هیچ هەواڵێک نییە و پەیوەندیم لەگەڵ هیچ یانەیەکدا نییە، بەڵام دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ کاری راهێنەرایەتی لە هاوینی داهاتوودا چونکە ژیانی من بە تۆپی پێەوە گرێدراوە و لە هەرشوێنێکیش بێت دەتوانم کاری راهێنەرایەتی بکەم بۆ نموونە لە پورتوگال.

هه‌واڵی گرنگ