خیسۆس كاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق رایدەگەینێت، ئەوەی ئێمە نیگەران دەكات چیمەنی یاریگاكە دەستكردە، یارییەكە قورس دەبێت، چونكە یاریزانی بەرامبەر بە شێوازی داخستنی بۆشایی یاری دەكەن.
كاساس لەمیانی لێدوانێكیدا وتی ، چیمەنی دەستكردی یاریگاكە ئێمە نیگەران دەكات، هیوادارین ئاستێكی باش پێشكەش بكەین و جارێكی دیكە سەركەوتن بەدەست بهێنین.
باسی لەوەش كرد ، سوپاسی روحیەتی یاریكردنی یاریزانەكان دەكەم لە بەسرە، فلیپینیش یارییەكی باشی كرد و ئەمجارەشیان پێشبینی دەكەم لە یاریگای خۆیان مەترسیداربن.
لەكۆتایدا رایگەیاند ، تۆپی پێ لە ئێستادا قورستر بووە، ئاستی یاریزانەكان لە تیپە جیاوازەكان بەرز بۆتەوەو بردنەوە لە تۆپی پێدا ئاسان نییە."