ڤینیسیۆس جۆنیۆر بەگریانەوە : تەنها دەمەوێت یاری تۆپی پێ بكەم
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤینیسیۆس جۆنیۆر بەگریانەوە : تەنها دەمەوێت یاری تۆپی پێ بكەم

 

ڤینیسیۆس جۆنیۆر ئەستێرەی هەلبژاردەی عێراق رایگەیاند ، ببورە، تەنها دەمەوێت یاری تۆپی پێ بكەم، هەموو هەوڵێكم بۆ یانەكەم و خێزانەكەمە، هەرگیز نابینم كەسانی ڕەشپێست ئازار بچێژن،هەركاتێك ئەمە ڕوویدا، ئارەزووی یاریكردن كەمدەبێتەوە.

ڤینیسیۆس رایگەیاند ، تێدەگەم كە ڕەنگە چی بگوترێ دەربارەی ئەوەی لە یارییەكاندا دەیكەم، چونكە زۆر شتم هەیە بۆ باشتركردن، بەڵام ماوەیەكە لە پرسی ڕەگەزپەرستیدا دەخوێنمەوە و لەگەڵ هەر جارێكدا ئارەزووی یاریكردنم كەم دەبێتەوە.

ڤینی رایگەیاند ، هێز لە خێزانەكەم و ئەوانەی پێم دەڵێن بەردەوام بە لە شەڕكردن و وەستانەوە بۆ ئەوەی باوەڕم پێیانە، دەمەوێت بەردەوام بم لە شەڕكردن بۆ ئەو كەسانەی پێویستیان پێیەتی.

جۆنیۆر رایگەیاند ، تەنها شتێك كە دەمەوێت بیكەم یاری تۆپی پێە و هەموو شتێك دەبەخشم بۆ یانەكە و خێزانەكەم".

وتیشی ، یاریكردنی تۆپی پێ گرنگە، بەڵام بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی زۆر گرنگە، دەمەوێت خەڵكی رەش پێست ژیانێكی باشتریان هەبێت

 

هه‌واڵی گرنگ