ئەڵمانیا دووەمین بردنەوەی لەسەریەكی لە یارییە دۆستانە نێودەوڵەتیەكان تۆمار كردوو ئەمجارەشیان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە هۆڵەندای بردەوە.
جۆی فیرمان لەخولەكی چوار گۆڵەكەی هۆڵەندای تۆمار كرد، بەخێرایی ئەڵمانیا لەخولەكی 11 لەلایەن ماكسیمیلیان میتلچیت گۆڵی بەرامبەری تۆمار كردەوە،گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات، لەخولەكی 85 نیكلاس فۆلكرۆگ گۆڵی بردنەوەی بۆ ئەڵمانیا تۆمار كرد.