لۆکا مۆدریچ ئەستێرەی کرواتی پێش ڕۆشتنی لە میسر پەیامێکی نارد، ئەمەش دوای بەشداریکردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە پاڵەوانێتی دۆستانەی جامی پایتەختی میسر.
مۆدریچ کاپتنی هەڵبژاردەی کرواتیا و ئەستێرەی ڕیال مەدرید، ستایشی ئەو ڕۆژانەی کرد کە لە میسر بەسەری بردووە لەماوەی پاڵەوانێتییەکەدا، کە هەینی ڕابردوو دەستیپێکرد و تا ڕۆژی سێشەممە بەردەوام بوو.
مۆدریچ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی “چەند ڕۆژێکی نایاب لە میسر” و هاوپێچی وێنەیەکی خۆی کردووە کە درێسی هەڵبژاردەی کرواتی لەبەردایە، کە دوای سەرکەوتنەکەی بە ئەنجامی (4-2) لە یارییەکەدا نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا.
پۆستەکەی مۆدریچ کارلێکی زۆری لەنێو سۆشیال میدیادا هەبوو، بەو پێیەی زیاتر لە 412 هەزار لایک و 2500 کۆمێنتی بۆ هاتووە، تەنها چەند کاتژمێرێک دوای بڵاوبوونەوەی.